شاومی
19, ئهیلول 2019
مۆبایلی Redmi K20 Pro Exclusive Edition بە ڕامی 12 گێگابایت و +Snapdragon 855 نمایشکرا

لەگەڵ ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا کواڵکۆم پڕۆسێسەری سناپدراگۆن +855 ـی نمایشکرد، ڕێدمی بەڵێنی بە بەکارهێنەران و هەوادارانی دا کە بەم زووانە مۆبایلێک بەم پڕۆسێسەرە نوێیەی کواڵکۆمەوە نمایش بکەن. لە ڕاستیدا، چاوەڕوانی نمایشکردنێکی وا زوومان نەدەکرد لە ڕێدمییەوە، بەڵام دیارە بوو بە ڕاستی و ئەمڕۆ جۆرێکی تایبەتی لە زنجیرەی K20 بەناوی Redmi K20 Pro Exclusive Edition ـەوە نمایشکرد.
لە ڕاستیدا، گۆڕانکاری بەرچاو لە دیزاین ئەنجام نەدراوە، بەڵکو لە ناوەڕۆکیدا گۆڕانکاری بەدی دەکرێت لە ڕووی ڕام و پڕۆسێسەر و بیرگەوە، کە ڕامی 12 گێگابایتە و پڕۆسێسەرەکەی کراوەتە Snapdragon 855 Plus کە ناوکە سەرەکیەکەی خێرایی دەگاتە 2.96 گێگاهێرتز و گرافیک کارتەکەشی Adreno 640 ـە بە خێرایی 672 مێگاهێرتز.

ئەم جۆرە تایبەتە بیرگەکەی 512 گێگابایتە کە وا دەکات بەرامبەر زۆربەی مۆبایلە ئاست بەرزەکان بوەستێتەوە. گۆڕانکاریەکی دیکە، بریتییە لە بوونی خێرا بارگاویکەرەوەی 27 واتی لە ناو پاکەتی مۆبایلەکە. ئەمەش واتای وایە دەتوانیت پاترییە 4,000 ملی ئەمپێرەکەی بە خێرایی و ئاسانی پڕ بکەیتەوە.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Redmi K20 Pro Exclusive Edition:
- ڕوونما: قەبارە: 6.39 ئینج. جۆر: Super AMOLED. وردی نیشاندان: 1080 بە 2340 پێکسڵ. شووشەی جۆری: Corning Gorilla Glass 5.
- دیزاین: نۆچ: نییە چاڵی ژێر ڕوونما: نییە چوارچێوە: 86.1% دوور لە لاشە.
- پڕۆسێسەر: (Qualcomm SDM855 Snapdragon 855 PLUS (7 nm.
- گرافیک: Adreno 640.
- ڕام: 12 گێگابایت.
- بیرگە: 512 گێگابایت.
- پاتری: 4,000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 27 وات.
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8. دووەم: 13 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4. سێیەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 20 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 لە جۆری دەرکەوتە.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما.
- دەرچە: USB-C – بیستۆک.
- ڕایەڵە: Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0.
- سیمکارت: دووانە سیمکارت.
- ڕەنگ: ڕەشی کاربۆن – شینی بڵێسەیی – سووری بڵێسەیی.
- سیستەمی کارپێکەر: MIUI 10 (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).
نرخی ئەم جۆرە تایبەتییەی Redmi K20 Pro لە چین بە نزیکی بەم شێوەیەیە:
- ٨ گێگابایت ڕام + ١٢٨ گێگابایت بیرگە= ٣٨٠ دۆلار
- ٨ گێگابایت ڕام + ٥١٢ گێگابایت بیرگە= ٤٢٢ دۆلار
- ١٢ گێگابایت ڕام + ٥١٢ گێگابایت بیرگە= ٤٥٠ جۆلار
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!