10
مۆبایل و تابلێت 19, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

هواوەی مۆبایلەکانی Mate 30 و Mate 30 Pro ـی بە پڕۆسێسەری Kirin 990 و نرخی دەستپێکی 882$ ـەوە ڕاگەیاند

لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەیەکی تایبەت لە وڵاتی ئەڵمانیا لە ئەمڕۆدا، کۆمپانیای هواوەی چینی مۆبایلەکانی Mate 30 و Mate 30 Pro ـی بە پڕۆسێسەری Kirin 990 و نرخی دەستپێکی 1,104$ ـەوە ڕاگەیاند.

مۆبایلی Mate 30 خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.62 ئینج لە جۆری OLED و ڕوونماکەی بە پێچەوانەی Mate 30 Pro تەختە. لە پشتەوە خاوەن 3 دانە کامێرای بازنە ڕێکخراوییە بە ڕوونییەکانی 40 و 16 و 8 مێگاپێکسڵ. لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 24 مێگاپێکسڵ و لەسەر نۆچە پانەکەی جێگیر کراوە. پڕۆسێسەری Kirin 990 ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن ڕامی بژاردە 6 و 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایتییە. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4,200 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات بە توانای 40 وات و خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆرە لەسەر ڕوونماکەی لەگەڵ هەستەوەری ناسێنەرەوەی دەموچاودا.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Huawei Mate 30:

  • ڕوونماقەبارە: 6.62 ئینج. جۆر: OLED. وردی نیشاندان: 1080 بە 2340 پێکسڵ.
  • دیزایننۆچ: هەیە. چاڵی ژێر ڕوونما: نییە.
  • پڕۆسێسەر: (HiSilicon Kirin 990 (7 nm.
  • گرافیک: Mali-G76 MP16.
  • ڕام: 6 و 8 گێگابایت.
  • بیرگە: 128 گێگابایت.
  • ئەستووری: –
  • کێش: –
  • پاتری: 4,200 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی بێوایەر و بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 40 وات.
  • کامێرای پشتەوەسەرەکی: 40 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8 و لە جۆری Wide. دووەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 و لە جۆری Telephoto. سێیەم: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 و لە جۆری Ultra Wide.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): یەکەم: 24 مێگاپێکسڵ.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونما و ناسێنەرەوەی دەموچاو.
  • دەرچە: USB-C – بیستۆک.
  • پارێزەر: –
  • ڕایەڵە: GSM – HSDPA – LTE – Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0. تایبەتمەندی NFC: هەیە. تایبەتمەندی Radio: نییە.
  • سیمکارت: دوانە سیمکارت.
  • ڕەنگ: ڕەش – خۆڵەمێشی – مۆر – سەوز – پڕتەقاڵی – سەوزی دارستانی.
  • سیستەمی کارپێکەر: EMUI 10 (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).
  • حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەستە لە چین.
  • نرخ: دەست پێدەکات لە 882$.

هەرچی دەربارەی مۆبایلی Mate 30 Pro ـیە، قەبارەی بچووکترە لە Mate 30. خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.53 ئینج لە جۆری OLED و لایەکانی ڕوونماکەی بە پلەی 88 چەماوەن، هەروەها هیچ دووگمەیەک لە لاتەنیشتەکانی مۆبایلەکەدا بوونی نییە. لە پشتەوە خاوەن 4 دانە کامێرای بازنە ڕێکخراوییە بە ڕوونییەکانی 40 و 40 و 8 مێگاپێکسڵ. لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ و لەسەر نۆچە پانەکەی جێگیر کراوە. پڕۆسێسەری Kirin 990 ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن ڕامێکە بە قەبارەی 8 گێگابایت و بژاردەی بیرگەی 128 و 256 گێگابایتی. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4,500 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات بە توانای 40 وات و خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆرە لەسەر ڕوونماکەی لەگەڵ هەستەوەری ناسێنەرەوەی دەموچاودا.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Huawei Mate 30 Pro:

  • ڕوونماقەبارە: 6.53 ئینج. جۆر: OLED. وردی نیشاندان: 1176 بە 2400 پێکسڵ.
  • دیزایننۆچ: هەیە. چاڵی ژێر ڕوونما: نییە.
  • پڕۆسێسەر: (HiSilicon Kirin 990 (7 nm.
  • گرافیک: Mali-G76 MP16.
  • ڕام: 8 گێگابایت.
  • بیرگە: 128 و 256 گێگابایت.
  • ئەستووری: –
  • کێش: –
  • پاتری: 4,500 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی بێوایەر و بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 40 وات.
  • کامێرای پشتەوەسەرەکی: 40 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.6 و لە جۆری Wide. دووەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 و لە جۆری Telephoto. سێیەم: 40 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8 و لە جۆری Ultra Wide. چوارەم: لە جۆری 3D TOF
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 32 مێگاپێکسڵ.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونما و ناسێنەرەوەی دەموچاو.
  • دەرچە: USB-C – بیستۆک.
  • پارێزەر: –
  • ڕایەڵە: GSM – HSDPA – LTE -Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0. تایبەتمەندی NFC: هەیە. تایبەتمەندی Radio: نییە.
  • سیمکارت: دوانە سیمکارت.
  • ڕەنگ: ڕەش – خۆڵەمێشی – مۆر – سەوز – پڕتەقاڵی – سەوزی دارستانی.
  • سیستەمی کارپێکەر: EMUI 10 (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).
  • حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەستە لە چین.
  • نرخ: دەست پێدەکات لە 1,214$.

کۆمپانیا چینییەکە جۆرێکی دیکە لە مۆبایلەکان ڕاگەیاند کە پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکەن بە خاوەن 14 ئالیەری جیاوازەوە. پشتگیری لە تایبەتمەندییەکانی Air Gestures بۆ جوڵاندنی ڕوونما لە دوورەوە، تایبەتمەندی Smart Rotate بۆ خوارکردنەوەی ڕوونما بە هەبوونی ژیری دەستکرد دەکەن.

کامێراکانی پشتەوەیان توانایان هەیە بە ڕوونی 4K 60fps وێنەکان بچرکێنن. هەروەها چێوەی 7680 ڤیدیۆکان بە شێوەی خاو تۆمار بکەن. لە پاڵ ئەوەشدا، خاوەن تایبەتمەندی Real-time Bokeh ـن.

مۆبایلە نوێیەکانی هواوەی پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا دەکەن بە توانای 40 وات و لە بارگاویکردنەوەی بێوایەریش بە توانای 27 وات.

مۆبایلی Mate 30 نرخی لە 1,104$ ـەوە دەستپێدەکات و مۆبایلی Mate 30 Pro و Mate 30 Pro 5G ـیش لە 1,214$ و 1,325$ ـەوە دەستپێدەکەن. لە ئێستادا لە بازاڕەکانی چین بەردەستن بۆ کڕین بە شێوەی داواکاری پێشوەختە و لە مانگی داهاتووشدا لە سەرانسەری جیهان بەردەست دەکرێن.

نوێکراوە (19/9/2019 22:25): نرخی مۆبایلی Mate 30 لە 882$ دەست پێدەکات نەوەک 1,104$، کە لە سەرەتادا 1,104$ لە بابەتەکە نووسرابوو!

بۆچونی تۆ