جۆراوجۆر
21, تشرینی دووه‌م 2011
(به‌شی یه‌كه‌م) په‌رتووكی (The Road ahead)ی بیل گهیتیس به‌كوردی – پێشه‌كی وه‌رگێر-
له‌دوای تێكه‌ڵبوونم له‌گه‌ڵ دونیای ته‌كنه‌لۆژیادا،هه‌رده‌م بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه ئایا كێن پێشه‌نگه‌كان له‌و بواره‌دا و چۆن ئه‌م جیهانه‌یان به ئه‌مڕۆ گه‌یاند بۆ خزمه‌تكردنی مرۆڤایه‌تی. زۆرن ئه‌وانه‌ی كه كاریان كردووه بۆ به‌ره‌پێش بردنی ته‌كنه‌لۆژیا له جیهاندا به‌لام ئه‌وه‌ی هه‌ندێكیان كردوویانه جیاوازه له‌وانی تر نمونه‌ی ئه‌م جیاوازیه‌ش (بیڵ گه‌یتس)ی پیاوه خێرخواز و دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی كۆمپانیای مایكرۆسۆفته، كه له‌ماوه‌ی ژیانیدا و هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه له خزمه‌ته‌كه‌ی به بواری ته‌كنه‌لۆژیا. بیڵ گه‌یتس له‌ڕێگه‌ی كاره‌كه‌یه‌وه بوو به ملیۆنێر كه له‌سه‌ره‌تادا وه‌كو خاوه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ر له كۆمپانیای مایكرۆ سۆفت ده‌ست به‌كاربوو و توانی سه‌ركه‌وتنێكی باش به‌ده‌ست بهێنێت به شێوه‌یه‌ك هه‌ركه‌سێك كۆمپیوته‌ری كه‌سی به‌كارهێنابێت ئه‌وا ویندۆزه‌كه‌ی مایكرۆسۆفتی به‌كارهێناوه.
ئه‌م كه‌سایه‌تیه له شاری سێیاتڵ،واشینگتۆن له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چاوی به دنیا هه‌ڵێناوه و له 28ی11ی 1955 له‌دایكبووه.باوكی پارێزه‌ره بووه و دایكیشی مامۆستا. ئه‌و دووخوشكی هه‌یه یه‌كیان له‌خۆی گه‌وره‌تره و ئه‌وی تریان له‌خۆی بچووك تره. گه‌یتس له خوێندنگایه‌كی تایبه‌ت خوێندوویه‌تی و دوای ته‌واو كردنی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی بۆ خوێندن ڕوو له زانكۆی هارڤردی ئه‌مریكی ده‌كات.به‌ڵام له ته‌مه‌نی 19ساڵێدا ئه‌و وازی له كۆلێژ هێنا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی پاوڵ ئه‌ڵێن بڕیاریاندا ئیش و خوێندن به‌جێبهێلن وكۆمپانیایهك دروست بكه‌ن و به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن.
ژیری گه‌یتس بۆ ئه‌و تێروانینه ڕوونه‌ی له جیهانی كۆمپیوته‌ری كه‌سی وایلێكرد ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌ده‌ست بهێنێت له كۆمپانیاكه‌دا، كه كۆمپانیاكه‌یان ته‌نها به دوو كه‌س ده‌ستی پێكرد كه بریتیبوون له‌خۆی و هاوڕێكه‌ی (پاوڵ).مایكرۆسۆفت به‌خێرای گه‌شه‌ی كرد‌و له ساڵێ 1979 ژماره‌ی كرێكاره‌كانیان بوون به 12 كه‌س و پاشان بڕیاریاندا كه كۆمپانیاكه له ئهلبوكوێركی بگوازنه‌وه بۆ سێیاتڵ. له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا ژماره‌ی كرێكاره‌كانیان بوو به 35 كرێكار. له دوایدا گه‌یتس و پاوڵ بریاریاندا بانگهێشتی به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆفیشناڵ (ستیف باڵمه‌ر) بكه‌ن بۆ گه‌شه‌دان به مایكرۆسۆفت بۆ ئه‌م مه‌به‌ست و هاندانی باڵمهڕ ئه‌وان 5%ی سه‌رمایه‌ی مایكرۆسۆفتیان دا به باڵمه‌ر. له ئێستادا مایكرۆسۆفت زیاتر له 20000هه‌زار كرێكاری هه‌یه له 48 وه‌لاتدا.
له‌دوای كاركردنێكی زۆر به‌یه‌كه‌وه له ساڵی 1993 پاوڵ ئه‌ڵێن به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆمپانیای به‌جێ هێشت. به‌ڵام بیڵ به‌رده‌وام بوو له گه‌شه‌دان به كۆمپانیا. دواتر له هاوای له مانگی 1ی 1994 پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ (مێلهندا) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مه‌كان له مایكرۆسۆفت ئه‌نجامدا له‌دوای 2 ساڵێ هاوسه‌رگیریان كچێكیان په‌یدا بوو. به‌ڵێ بیڵ وه‌كو هه‌موو پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ند ساڵانه پاره‌یه‌كی زۆری ده‌ست ده‌كه‌وت كه له زۆرێك له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئه‌وكات زیارتبوو تادوایی وایڵێهات به ده‌وڵه‌مه‌ندترین ناسرا. بێل یه‌كێكه له زۆر خوێنه‌ره‌كان و به خوێنه‌ر پهرۆشهكه ناسراوه و ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زۆر خولیای یاری گوڵفه و ئه‌مانه و چه‌ندین خولیای تر له ده‌ورووبه‌ری ئه‌م پیاوه سه‌رسوڕھێنه‌ر و داهێنه‌ره ده‌سوڕێنه‌وه…
كورته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به په‌رتووكه‌كه:
په‌رتووكی The Road Ahead له ساڵی 1995 چاپكراوه وپاشان دووباره چاپێكی تازه‌ی لێكرایه‌وه له ساڵی 1996دا. ئه‌و كتێبه سه‌باره‌ت به چه‌مكه‌كانی یان ده‌دوێت كه په‌یوه‌سته به ژیانی هه‌ر یه‌كێكمان. بیل گه‌یتس ئه‌و كه‌سه به‌ناوبانه‌گه‌ی توانی له كاروباری كۆمپیوته‌ردا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌ده‌ست بێنێت له‌م په‌رتوكه‌دا باس له كۆمپیوته‌ری كه‌سی ده‌كات كه چۆن دووباره ده‌بنه هۆی گۆڕینی ژیانی هه‌ر تاكێكمان و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌داهاتووی ئیننته‌رنێتیش ده‌دوێت كه چۆن گه‌شاده‌كات و به‌رده‌وام بوونی گه‌شه‌كه‌شی. بیڵ له‌م په‌رتووكه‌یدا خوێنه‌ران دهگهێنهێت به‌و داهاتووه نزیكه‌ی كه له‌په‌رتووكه‌كه‌یدا باسی كردووه – ئه‌و جیهانه‌ی كه وه‌ره‌قه و كاغه‌ز كه‌متره تیایدا و مامۆستاكان شێری بیرۆكه و ئایدیاكانیان ده‌كه‌ن و دهیگهیههنن به زۆرترین ڕێژه‌ی خوێندكار له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، ئه‌و جیهانه‌ی كه كۆمپانیاكان ده‌توانن كۆمفرانس ببه‌ستن به بهێ به‌جێ هێشتنی ئۆفیسه‌كانیان…..هتد
هه‌رووه‌ها له‌م په‌رتووكه‌دا بیڵ گه‌یتس تیشك ده‌خاته سه‌ر ئینته‌رنێت كه چۆن جیهانی هه‌ر یه‌كێكمان ده‌گۆڕێت و هه‌روه‌ها بیڵ ئینته‌رنێت ناوده‌بات به “information highway” ئه‌مه له‌كاتێكدایه بیڵ كوێرانه نه‌كه‌وتۆته باسه‌كه‌ی و به‌ڵكو باسی ئه‌و كێشانه‌ش ده‌كات كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و جیهانه و ئینته‌رنێت ده‌بنه‌وه به‌ڵام پێداگیریش له‌وه ده‌كات كه له‌ڕاستیدا كۆمپیوته‌ر هیچ نیه ته‌نها ئامێرێكی به‌سوود له ژیانی ههریهكهماندا.
مه‌به‌ست له وه‌ڕگێرانی په‌رتووكێكی وه‌ها بۆ سه‌رزمانی كوردی؟
له‌ڕاستیدا و بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س لێم توڕه بێت وه‌رگێرانی په‌رتووكه بیانیه‌كان له‌بواری ته‌كنه‌لۆژیادا به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن و ئه‌وانیتر نووسه‌ره كورده به‌ڕیزه‌كان به‌هه‌وڵ وهیممه‌تی خۆیان چه‌ند په‌رتووكێكیان نوسییوه به‌ڵام ئه‌وه‌ی من لێی بێزارم نه‌بوونی په‌رتووكی زۆره له‌و بواره‌دا.به‌ڵێ مه‌به‌ستمان له وه‌رگێرانی په‌رتووكێكی ئاوا هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكی كورده له تێروانینی زانایان له‌بواره‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌وان چۆن بیریان كردووه‌ته‌وه له سه‌ره‌تاكانی ژیانیاندا. (بیڵ)یش یه‌كیكه له و زانا سه‌ركه‌وتوانه كه پێویسته چاو له ڕێگه سه‌ركه‌وتوه‌كه‌ی ژیانی بكرێت كه چۆن له بواری ته‌كنه‌لۆژیادا توانی به‌سه‌ركه‌وتوویی و به كۆمه‌ڵێك داهێنانه‌وه بگاته ئه‌مڕۆ. له‌وانه‌یه زۆریكمان بڵێین ئه‌م په‌رتووكه زۆر كۆنه به‌ڵام ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی كۆن نییه و پێشبینی ئه‌م داهاتووه‌ی ئێستای تێدایه كه بیڵ گه‌یس زیاتر له 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پێشبینی كردووه و بگره پێشبینی زیاتریش كه ئێستا ڕوویان نه‌داوه، كه‌واته پرسیار: ئایا هیچ یه‌كێك له ئێمه ڕۆژێك له ڕۆژان بیری له شتێك كردووه‌ته‌وه بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی؟ له راستیدا نه‌خێر – مه‌به‌ستم تاكی كوورده – یان ئه‌وه‌تا ڕست بڵێین ته‌نها له به‌روه‌و پێش بردنی گۆرانی و مۆسیقا ئازایین و ته‌نها ئازایین كات به‌سه‌ر به‌رین له شتێكی وه‌ها كه‌سودی نییه ئیلا كات به‌سه‌ربردن نه‌بێت!!.
ئه‌مه بریتی بوو له كورته‌یه‌ك له ژیانی بیڵ گه‌یتس و كورته‌یه‌ك له په‌رتووكه‌كه‌ی كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی باس له چی ده‌كات، به‌ڵێ إن شالله، به پشتیوانی خوای په‌روه‌ردگار به‌ش به‌شی ئه‌م په‌رتووكه به زمانی شیرینی كوردی بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست دهخهیننه ڕوو…
وه‌رگێر: سه‌ردار عبدالله
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
ده ستان خؤشبيت به راستى خزمه تيكى زؤؤؤؤؤؤؤؤر كه وره ده كه ن به بوارى ته كنؤلؤجياى نوىَ ى زانيارى يا خوا سه ركه وتوو بن – هيوام له ش ساغى و سه ركه وتنه بؤ به ريزى لاوى كورد – منيش هه ر باباه تيكى كونجاوو و نايابم ده ست كه وت بؤتانى ئه نيرم ان شا‌ء الله
كاتيكى خؤش
سه‌پاس كاك جه‌مال گیان… له گه‌وره‌یی خۆته
هەزار جار دەستەکانت خۆش من کەسانی وەک تۆم زۆر خۆش دەوێت و زۆریش لەلام گرینگن هیوادارم سەرکەوتی بی و هەمیشە بەردەوام بی ئەگەر دەست کەوتی مادییشی کەم بێ یان هەر نەیبێ خۆ هیچ نەبێ کارێک دەکەی سەدان کەس سودی لێی دەبینێ ئەوەش وا لە جەنابتان دەکات کە ئاسودە بن و ژیانەکی خۆش بەسەر بەرن ژیانیش ئەگەر ئاسودەیی لەگەل نەبی زۆر زۆر ناخۆشە دیسان هیوادارم بەدەوام بی و خوای گەورە پشتیوانتبێ و خێر و چاکەیەکی زۆر زۆرت لۆ بنوسی و دوعای چونە بەهەشتیشت بۆ دەکەم
زۆر سوپاس بەڕێز محمد وتەکانتانت تەواو هاندەرن بۆ ئێمە و داوان لە خوای میهرەبانە لە هەموو لایەکمان خۆشبێت وبەیەکەوە بمانباتە بەهەشتەوە.
ده‌ست خۆشیتان لێده‌كه‌م به‌ڵام وا باشتره ئێوه ئه‌و كێتێبه بكه‌ن به PDF له سایته‌كه‌تاندا لینكێكی بۆ دابنێین و بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه داونلۆدی بكه‌ین و بیخوێنینه‌وه………… ????
با إن شالله توزاز بێت ئەم کات بە پی دی ئێف دایدەنێین.