10
ئامێرە هەمەجۆرەکان 19, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

هواوەی تەلەفزیۆنی زیرەکی Vision TV ـی بە ڕوونی 4K و هەبوونی ژیری دەستکردەوە ڕاگەیاند

لە میانەی کۆنگرەیەکی تایبەت لە ئەمڕۆدا، کۆمپانیای هواوەی چینی تەلەفزیۆنی زیرەکی Vision TV ـی بە ڕوونی 4K و هەبوونی ژیری دەستکردەوە ڕاگەیاند.

تەلەفزیۆنە زیرەکە نوێیەکەی هواوەی بە قەبارەکانی 65 و 75 ئینج بەردەست دەکرێت و لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بژاردەکانی 55 و 85 ئینجیشی بۆ زیاد دەکرێت. لێواری تەلەفزیۆنەکە زۆر کەمن و لە بەشی سەرەوەی خاوەن کامێرایەکی دەرکەوتەیە کە بەکاردێت بۆ ئەنجامدانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان. تەلەفزیۆنەکە زیرەکە نوێیەکەی هواوەی بە سیستەمی نوێی Harmony OS ـی خودی کۆمپانیاکە کار دەکات، ئەمەش لە دوای کۆمەڵە سزاکەی حکومەتی ئەمریکا.

لە تەلەفزیۆنە زیرەکەکەدا، هواوەی ژیری دەستکردنی بۆ بڵدنگۆیەکانی دەنگی بەکارهێناوە، هەروەها خاوەن کۆنتڕۆڵێکی زیرەکە بە هەبوونی چەند دوگمەیەکی فیزیایی و تەچ پادێک لە سەرەوەیدا و هەبوونی دەرچەی USB-C.

تاوەکو ئێستا هواوەی نرخ و ڕێکەوتی بەردەستکردنی تەلەفزیۆنی زیرەکی Vision TV ـی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام هیوا هەیە کە خاوەن نرخێکی کەم بێت و لە ئایندەیەکی نزیکدا بەردەست بکرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ