ئەپڵ 20, ئه‌یلول 2019

ئەپڵ وەشانی watchOS 6 ـی بۆ بەکارهێنەرانی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch بەردەستکرد + نوێترین تایبەتمەندییەکان

لە پاڵ بەردەستکردنی وەشانی iOS 13 لە دوێنێ شەودا، کۆمپانیای ئەپڵ وەشانی watchOS 6 ـیشی بۆ بەکارهێنەرانی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch بەردەستکرد.

وەشانە نوێیەکەی watchOS قەبارەی 690 مێگابایتە، گونجاوە لەگەڵ زنجیرەی یەکەمی Apple Watch تاوەکو کۆتا زنجیرە. لە وەشانە نوێیەکەی watchOS ـدا، ژمارەیەک ڕووکاری نوێ بۆ کاتژمێر زیادکراون، لەگەڵ کۆمەڵێک ئەپی نوێدا و خێرایی سیستەمەکە زیاتر کراوە.

چۆنیەتی نوێکردنەوەی وەشان:

  • کردنەوەی ئەپی Watch لە ئایفۆن یان ئایپاد.
  • کردنەوەی بەشی General.
  • کردنەوەی بەشی Software Update
  • کرتە کردن لە دوگمەی Update & Install.

ئەمانە نوێترین تایبەتمەندین کە لە وەشانی نوێی watchOS ـدا زیاد کراون:

  • ژمارەیەک ڕووکاری نوێی کاتژمێر:

هاوشێوەی هەموو ساڵێک، بۆ ئەمساڵیش ئەپڵ ژمارەیەک ڕووکاری نوێی بۆ کاتژمێر زیاد کردووە، تاوەکو بەکارهێنەران چێژ لە کاتژمێر و زانیارییەکانی دیکە ببینن. ئەمانە ناوی سەرجەم ڕووکارە نوێیەکانی کاتژمێرن:

  • Meridian
  • California
  • Modular Compact
  • Solar Dial
  • Gradient
  • Numerals Duo
  • Numerals Mono

  • باشترکردنی Siri:

لە وەشانی watchOS 6 ـدا، کۆمپانیای ئەپڵ یاریدەدەری دەنگی Siri ـی باشتر کردووە، لەمەودوا دەتوانیت پرسیار لە Siri بکەیت بۆ گەڕان و کردنەوەی پەڕەکانی وێب.

  • ئەپی نوێی App Store:

لە کۆتایدا، ئەپڵ ئەپی App Store ـی بۆ وەشانی watchOS 6 زیادکرد. لەمەودوا، دەتوانرێت ڕاستەوخۆ ئەپەکان لە ڕێگەی ئەپی App Store ـەوە داببەزێندرێن بەبێ پێویست بوون بە مۆبایل.

  • ئەپی نوێی Reminders:

ئەپڵ ئەپی نوێی Reminders ـی زیادکردووە تایبەت بە بیرخستنەوەی ئەنجامدانی شتەکان. دیزاینی ئەپەکە نزیکە لە دیزاینی ئەپەکە بۆ iOS 13 و بەکارهێنانی ئاسانترە.

  • ئەپی نوێی Calculator:

لە کۆتایدا، یەکێک لە پێویستترین ئەپەکان زیادکرا بۆ watchOS، ئەپی بژمێر (Calculator). لەمەودوا، دەتوانیت ڕاستەوخۆ لە Apple Watch ـەکەت ژمارەکان بژمێریت.

  • ئەپی نوێی Voice Memos:

ئەپی نوێی Voice Memos ـیش یەکێکە لە ئەپە نوێیەکانی watchOS 6 تایبەت بە تۆمارکردنی دەنگەکان.

  • ئەپی نوێی Noise:

ئەپی نوێی Noise یەکێکە لە ئەپەکە نوێ و بەسوودەکانی watchOS 6، لە ڕێگەی ئەپەکەوە دەتوانیت ئاستی دەنگ و ژاوەژاو بزانیت، هەروەها ئاگادارت دەکاتەوە لە کاتی هەبوونی ئاستێکی بەرزی دەنگ و ژاوەژاو.

  • ئەپی نوێی Audiobooks:

لە watchOS 6 ـدا، ئەپی نوێی Audiobooks زیاد کراوە تایبەت بە گوێگرتن لە کتێبە دەنگییەکان. چیدیکە پێویست بە مۆبایل ناکات بۆ کارپێکردنی میوزیکە دەنگییەکان.

  • ئەپی نوێی Cycle Tracking:

ئەپی نوێی Cycle Tracking تایبەتە بە ئافرەتان، بەکاردێت بۆ تۆمارکردنی سووڕی مانگانە.

  • گۆڕینی دیزاینی ئەپی Now Playing:

لە watchOS 6 ـدا، دیزاینی ئەپی Now Playing ـی تایبەت بە کۆنتڕۆڵی میوزیک و دەنگەکانی ئایفۆن گۆڕدراوە بۆ دیزاینێکی سادە.

  • باشترکردنی ئەپی Music:

ئەپڵ ئەپی Music ـی لە watchOS 6 ـدا باشتر کردووە و تابەکانی ئەپەکە لە وەشانە نوێیەکەدا ڕێکخراونەتەوە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ