گووگڵ 20, ئه‌یلول 2019

ڕیچارد یو: سزاکان هەڵبگیرێن بە زووترین کات بە نوێکردنەوەیەک خزمەتگوزارییەکانی گووگڵ ڕەوانەی Mate30 دەکەین

بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا حکومەتی ئەمەریکی سزای خستووەتە سەر هواوەی، ئەوا هواوەی بێ بەشکردووە لە خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای گووگڵ و دوێنێش کە نوێترین بەرهەمی خۆی نمایشکرد، کە زنجیرەی هواوەی مەیت 30 بوو، بەبێ خزمەتگوزارییەکانی گووگڵ نمایشکرا.

لە ئێستادا و بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخەی ئێستای، هواوەی بڕیاریداوە زنجیرەی مەیت 30 لە هەندێک لەبازاڕەکان بەردەست نەکات. لەم سۆنگەیەوە و کاتێک پرسیاریان لە ڕیچارد یو کردووە دەربارەی گەڕاندنەوەی کۆگای گووگڵ پلەی و ئەپەکانی تری گووگڵ لە کاتێک کە سزاکە لەسەر هواوەی لابرا، ناوبراو بەم شێوەیە وەڵامی داوەتەوە “لە تەنها شەوێکدا و دەست بەجێ”، هەرچەندە ئەمە زیادەڕەوی تێدایە، بەڵام لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەی ڕوونکردەوە کە نوێکردنەوە واتە Update ڕاستەوخۆ بۆ زنجیرەکە بە ئەپەکانی گووگڵەوە ڕەوانە دەکرێت.

ڕیچارد دەڵێت ئەم جەنگە زیان بە دوو نەتەوە دەگەیەنێت، لەبەرئەوە ئەو پێی وایە درەنگ یان زوو ئەم کێشەیە بەلایەکدا دەشکێتەوە و چارەسەرێک دەبێت بکرێت. ئەو هیوا بە کۆڕبەندە نێونەتەوەییەکان دەخوازێت کە چین و ئەمەریکاش بەشدارن تێیدا و وا بڕیارە لە مانگی 11 بەڕێوەبچێت، بەڵکو لەوێ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سزاکە بدرێت.

بە کورتی لە ئێستادا بۆ ئەوانەی بە نیازن هواوەی مەیت 30 بکڕن ڕوونە کە ئەگەر هەرکاتێک جەنگەکە کۆتایی هات و سزاکان هەڵگیران، هواوەیش نوێکردنەوە Update بۆ زنجیرەکە بە پشتگیری لە ئەپەکانی گووگڵەوە بەڕێ دەکات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ