ئای ئۆ ئێس
23, ئهیلول 2019
چۆنیەتی کاراکردنی دۆخی تاریک (Dark Mode) لە iOS 13

یەکێک لە تایبەتمەندییە ناوازە نوێیەکانی iOS 13، دۆخی تاریک (Dark Mode) بوو. کە لە شەو و دۆخە تاریکەکاندا پاشبەندی ئەپەکان ڕەش دەکات بە مەبەستی ئازار نەدانی چاوەکانت و پاراستنیان لە زیان پێگەیاندن، هەروەها وزەیەکی کەمتری پاتریش بەفیڕۆ دەدات.
بە هۆی کە تایبەتمەندییەکە یەکەمجارە لە iOS ـدا زیاد بووە و چەند ڕۆژێک دەبێت وەشانی جێگیری iOS 13 بۆ بەکارهێنەران بەردەست کراوە، ڕەنگە نەزانیت کە چۆن کارا دەکرێت. کەی ئای تی ئێن هەنگاو بە هەنگاو و بە 2 ڕێگە چۆنیەتی کاراکردنی دۆخی تاریک (Dark Mode) ـت پێ دەڵێت.
ڕێگەی یەکەم بۆ کاراکردنی دۆخی تاریک (Dark Mode) لە iOS 13:
- کردنەوەی ئەپی Settings.
- کردنەوەی بەشی Display & Brightness.
- کرتە کردن لە Dark.
ڕێگەی دووەم بۆ کاراکردنی دۆخی تاریک (Dark Mode) لە iOS 13:
- کردنەوەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ (Control Center) بە پەنجە بەرزکردنەوە لە iPhone 8 Plus و کۆنتر یاخود بە پەنجە هێنانە خوارەوە لە بەشی ڕاستی سەرەوەی ڕوونما لە iPhone X و نوێتر.
- کرتە کردن لە دوگمەی ڕووناککردنەوەی ڕوونما.
- کرتە کردن لە دوگمەی Dark Mode.
بە ئەنجامدانی هەریەک لە هەنگاوەکانی ڕێگەکانی سەرەوە، بە سەرکەوتوویی دۆخی تاریک (Dark Mode) کارا دەبێت.
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.