10
ئای ئۆ ئێس 23, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

چۆنیەتی زیادکردنی تەختەکلیلی کوردی (پیتی عەرەبی – لاتینی) لە iOS 13

لە کۆتایدا، کۆمپانیای ئەپڵ تەختەکلیلی کوردی بە شێوازەکانی پیتی عەرەبی و لاتینییەوە بۆ وەشانی iOS 13 زیادکرد. لەمەودوا هەمووان دەتوانن لە وەشانە نوێیەکەی ئای ئۆ ئێسدا بە تەختەکلیلی کوردی بنووسن و پێویست بە داگرتنی ئەپە ناسەرەکییەکان نەکات بۆ بەدەستخستنی تەختەکلیلی کوردی.

لەم بابەتەدا، کەی ئای تی ئێن بە ئەرکی خۆی دەزانێت کە هەنگاو بە هەنگاو چۆنیەتی زیادکردنی تەختەکلیلی کوردی هەردوو شێوەی پیتی عەرەبی و لاتینیتان لە iOS 13 پێ بڵێت.

چۆنیەتی زیادکردنی تەختەکلیلی کوردی (پیتی عەرەبی) لە iOS 13:

  1. کردنەوەی ئەپی Settings.
  2. کردنەوەی بەشی General.
  3. کردنەوەی بەشی Keyboard.
  4. کرتە کردن لە Keyboards.
  5. کرتە کردن لە …Add New Keyboard.
  6. دۆزینەوەی Central Kurdish و کرتە کردن لەسەری.

چۆنیەتی زیادکردنی تەختەکلیلی کوردی (پیتی لاتینی) لە iOS 13:

  1. کردنەوەی ئەپی Settings.
  2. کردنەوەی بەشی General.
  3. کردنەوەی بەشی Keyboard.
  4. کرتە کردن لە Keyboards.
  5. کرتە کردن لە …Add New Keyboard.
  6. دۆزینەوەی (Kurdish (Latini و کرتە کردن لەسەری.

بە ئەنجامدانی ئەو هەنگاوانەی سەرەوە، بە سەرکەوتوویی دەبیتە خاوەن تەختەکلیلی کوردی بەبێ یارمەتی هیچ ئەپێکی ناسەرەکی. چیدیکە هیچ بیانویەک لە iOS ـیش نەما بۆ بەکارنەهێنانی تەختەکلیلی کوردی!

بۆچونی تۆ