ئای ئۆ ئێس
25, ئەیلوول 2019
کۆمپانیای Nintendo یاری Mario Kart Tour ـی بە نرخی خۆڕاییەوە بۆ بەکارهێنەرانی iOS و Android بەردەستکرد

لە پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای Nintendo ڕێکەوتی بەردەستکردنی یاری Mario Kart Tour ـی بۆ سیستەمەکانی iOS و Android ئاشکرا کردبوو، لە کۆتایدا، ئەمڕۆ کۆمپانیاکە یارییەکەی بۆ بەکارهێنەرانی هەردوو سیستەمەکە بەردەستکرد.
یاری Mario Kart Tour یارییەکی پێشبڕکێ ئامێزانایە، دەتوانرێت کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکان بە تەنها بردنە ڕاست و چەپی پەنجە ئەنجام بدرێت. شێوازی یارییەکە بە هەمان شێوەی یاری کۆنی Mario Kart ـە بۆ سەکۆیەکانی Nintendo، بەڵام بێگومان لە مۆبایلدا جیاوازترە و خاوەن تام و چێژێکی تایبەت بە خۆیەتی. یارییەکە خاوەن چەند جۆرێکی ئۆتۆمبێل و نەخشەیە، هەروەها خاوەن گرافیکێکی نایابە.

یاری Mario Kart Tour بە خۆڕایی لە کۆگاکانی ئەپ ستۆر و گووگڵ پلەی بەردەستە، بەڵام کڕینی نێوخۆیی لە یارییەکەدا بوونی هەیە و بەرزترین نرخیش دەگاتە 4.99$. بۆ بەکارهێنان، پێویستت بە هەژمارێکی Nintendo دەبێت، هەروەها یارییەکە سەرهێڵە و هەمیشە پێویستی بە ئینتەرنێتە بۆ کارکردن.
کرتە لە وێنۆچکەکانی خوارەوە بکە بۆ داگرتنی یارییەکە.


ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.