10
ئەپڵ 28, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

ئەپڵ دەیەوێت وێنۆچکەی سێوی پشتەوەی ئایفۆنە نوێیەکانی داهاتوو بکات بە گڵۆپ بۆ چەند مەبەستێک

ئەپڵ کار لەسەر زیادکردنی جوانکارییەکی ناوازە دەکات بۆ پشتەوەی ئایفۆنە نوێیەکانی داهاتوو، ئەویش بە گڵۆپ کردنی وێنۆچکەی سێوەکەیە – دەقاودەق هاوشێوەی ماک بووکە کۆنەکان!

پێگەی Apple Insider ئاشکرای کرد کە ئەپڵ داهێنان نامەیەکی ڕەوانەی حکومەتی فیدراڵی ئەمریکا کرد بۆ مەبەستی بە گڵۆپ کردنی وێنۆچکەی سێوی پشتەوەی ئایفۆنەکان. پێگەکە ئاشکرای کردووە کە گڵۆپی وێنۆچکەکە بە هەمیشەیی کار ناکات، بەڵکو لە کاتی بەدەست گەیشتنی ئاگادارکەرەوەکاندا دەست بە کارا بوون دەکات بە مەبەستی ئاگادارکردنەوەی بەکارهێنەر لە بەدەست گەیشتنی ئاگادارکەرەوە.

زیادکردنی ڕووناکی بۆ وێنۆچکەی پشتەوەی ئایفۆنەکان کەمێک گومان درووست دەکات، چونکە لە ساڵانی ڕابردوودا گڵۆپی بۆ وێنۆچکەی پشتەوەی سەرجەم ماک بووکە کۆنەکان بەکارهێنابوو، بەڵام لە ساڵی 2015 و لە دوای دیزاینکردنەوەی زنجیرە لاپتۆپەکانی ماک بووک، ئەپڵ چیدیکە گڵۆپی بۆ وێنۆچکەی سێوەکەی پشتەوەیان بەکارنەهێنایەوە.

ئەم جوانکارییە نوێ نییە، هەریەکە لە مۆبایلەکانی Razer Phone 2 و Motorola One Zoom وێنۆچکەی پشتەوەیان گڵۆپە و لە کاتی بەدەستگەیشتنی ئاگادارکەرەوەکاندا کارا دەبن.

پێشبینی دەکرێت ئەم جوانکارییە لە ئایفۆنە نوێیەکانی ساڵی داهاتوودا بەکاربهێندرێن.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ