10
ئەپ و نەرمەکاڵا 28, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

لەمەودوا ئەپی YouTube Music ئەپێکی سەرەکی دەبێت لە مۆبایلەکانی ئەندرۆیددا

گووگڵ ئەپێکی نوێی خستە ڕیزی ئەپە سەرەکییەکانی وەشانە نوێیەکانی ئەندرۆیدەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا کردیە جێگرەوەی ئەپێکی دیکە.

کۆمپانیای گووگڵ ئاشکرای کرد کە ئەپی YouTube Music ـی تایبەت بە گوێگرتن لە میوزیک و گۆرانییەکانی لە وەشانی Android 10 ـدا کردە ئەپێکی سەرەکی و چیدیکە یەکێک دەبێت لەو ئەپانەی کە لە ناو پاکەتی مۆبایلەکاندا بوونیان دەبێت. بەڵام لە ڕاستیدا، ئەپەکە وەکو جێگرەوە چاوی لێ دەکرێت، چونکە گووگڵ ڕایگەیاند کە بە یەکجاری ئەپی Google Play Music کۆتایی پێدەهێنێت و لە جێی ئەو ئەپە، ئەپی YouTube Music بەکاردێت. کۆمپانیاکە دەیەوێت بە تەنها 1 سەکۆی تایبەت بە میوزیک و گۆرانییەکانی هەبێت.

گووگڵ دەڵێت بەژداربووانی ئێستای ئەپی Google Play Music دەتوانن لە ئەپی YouTube Music ـدا بەردەوامبن لە چێژ وەرگرتن لە میوزیک و گۆرانییەکان. ئەپەکە بە تەنها لە وەشانی  Android 10 ـدا بە شێوەیەکی سەرەکی جێگیر ناکرێت، بەڵکو لەمەودوا دەبێتە ئەپێکی سەرەکی لەو مۆبایلانەی کە بە وەشانی Android 9 Pie ـەوە دەفرۆشرێن.

گووگڵ هەلێکی باش دەداتە یوتیوب تاوەکو بەکارهێنەرانی ئەندرۆید بێزار بکات لە ڕێگەی ڕێکلامە لە ناکاوەکانی ئەپی YouTube Music و دەیەوێت بەکارهێنەران پارە بدەن تاوەکو گوێ لە میوزیک و گۆرانییەکان بگرن بەبێ هەبوونی هیچ ڕێکلامێک.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ