10
ئاسایشی ئەلیکترۆنی 28, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

کەلێنێک ڕێگە دەدات بۆ هەمیشە سەدان ملیۆن ئایفۆن و ئایپاد جەیڵبرەیک بکات و ئەپڵیش ناتوانێت چارەسەری بکات

کەلێنێک لە ئایفۆنە کۆن و نوێیەکاندا دۆزراوەتەوە و ڕێگە دەدات لەسەر هەر وەشانێک و بۆ هەمیشەیی ئایفۆنەکان جەیڵبرەیک بکرێن.

توێژەرەوەیەک بە ناوی axi0mX کەلێنێکی لە ئایفۆن و ئایپادەکاندا دۆزیوەتەوە کە لە ڕێگەیەوە دەتوانرێت بۆ هەمیشەیی ئایفۆن و ئایپادەکان جەیڵبرەیک بکرێن. توێژەرەوەکە کەلێنەکەی کردووە بە ئێکسپڵۆیتی سەرچاوە کراوە تاوەکو هاککەران سوودی لێ ببینن بۆ درووستکردنی جەیڵبرەیک و ناوی لێ ناوە checkm8.

توێژەرەوەکە دەڵێت کەلێنەکە توانای ئەوەی دەبێت iPhone 4S تاوەکو iPhone X جەیڵبرەیک بکات لە سەرجەم وەشانە کۆنەکان و وەشانە نوێیەکانی داهاتووی iOS ـدا، هەروەها ئەپڵ ناتوانێت چارەسەری کەلێنەکە بکات لە ڕێگای نوێکاری سیستەمەوە، واتا دەبێتە جەیڵبرەیکێکی هەمیشەیی. هۆکاری ئەوەی کە ئەپڵ ناتوانێت چارەسەری کەلێنەکە بکات، لەبەر ئەوەیە کە کەلێنەکە پەیوەندیدارە بە ڕەقەکاڵاوە نەوەک نەرمەکاڵا.

سەبارەت بە بوونی کەلێنێکی لەو شێوەیە، تاوەکو ئێستا ئەپڵ هیچ وەڵامێکی نییە.

ڕەنگە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئامرازێکی تایبەت بە جەیڵبرەیک کردن بە بەکارهێنانی ئەم ئێکسپڵۆیتە نوێیە درووست بکرێت. هەر بۆیە بە درووستکردنی ئامرازێکی جەیڵبرەیک بە بەکارهێنانی ئەم ئێکسپڵۆیتە نوێیە، بە سەدان ملیۆن ئایفۆن و ئایپاد لە سەرجەم وەشانە کۆن و داهاتووەکانی iOS جەیڵبرەیک دەکات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ