10
مایکرۆسۆفت 2, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

چۆنیەتی سەیرکردنی کۆنگرەکەی ئەمڕۆی مایکرۆسۆفت

لە ماوەی ڕابردوودا، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕێکەوتی ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی تایبەت بە ئامێرەکانی Surface ـی ئاشکرا کردوو، ئەمڕۆ بڕیارە کۆنگرەکە بەڕێوە بچێت.

ئەمڕۆ کاتژمێر 5:00 ـی ئێوارە بە کاتی هەولێر کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کۆنگرەیەکی تایبەت لە ژێر ناوی “.Save the date” لە باڵەخانەی Starrett-Lehigh Building لە شاری نیویۆرکی ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا بە ئامادەبوونی ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران ئەنجام دەدات. بۆ ئەمساڵ، مایکرۆسۆفت کەمێک بە پەرۆشتر دیارە بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەکە، هەر بۆیە چاوەڕوانی بەرهەمی نایاب لە لایەن مایکرۆسۆفتەوە دەکرێت لە ئەمڕۆدا.

کاتژمێر 5:00 ـی ئێوارەی ئەمڕۆ مایکرۆسۆفت کۆنگرە تایبەتەکەی بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی پەخش دەکات.

کرتە بکە بۆ کردنەوەی پەڕەی پەخشی ڕاستەوخۆی کۆنگرەکە

هەروەها، وەکو هەموو کۆنگرە گرنگەکانی دیکە، کەی ئای تی ئێن بۆ ئەمجارەش کۆنگرەکەتان لە پەڕەی فەرمی فەیسبووکی خۆیەوە بۆ ڕووماڵ دەکات. چاوتان لەسەر پەڕەی فەیسبووکی کەی ئای تی ئێن ببێت!

چاوەڕوان دەکرێت مایکرۆسۆفت ئەمڕۆ لە کۆنگرەکەیدا هەریەکە لە بەرهەمەکانی Surface Pro 7 و Surface Laptop 3 و سیستەمی Windows Lite و Surface ـی دوانە ڕوونما و Surface Speaker نمایش بکات.

بۆچونی تۆ