10
مایکرۆسۆفت 2, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

مایکرۆسۆفت بە فەرمی Surface Pro 7ـی نمایشکرد

لە کۆنگرەی ساڵانەی خۆیدا تایبەت بە ڕەقەواڵە، واتە هاردوەیر، ئەمڕۆ ڕێکەوتی 2-10-2019، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بە فەرمی پەردەی لەسەر چەند بەرهەمێکی نوێ و ناوازە لادا. لە ناویاندا، نەوەی حەوتەمی لاپتۆپی Surface Pro بوو بە ناوی Surface Pro 7 بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێوە.

لاپتۆپی Surface Pro 7 بە نەوەی دەیەمی پڕۆسێسەرەکانی ئینتێڵ بەهێزکراوە بە بژاردەی ڕامی 4 و 8 و 16 و بژاردەی بیرگەی 128 و 256 و 512 گێگابایت و هەروەها 1 تێرابایتیش. مایکڕۆسۆفت بژاردەی Core i3 و i5 و i7 بە بەکارهێنەران دەدات لە کاتی کڕیندا. لە کۆتایشدا و بۆ دواجار مایکڕۆسۆفت دەرچەی جۆری USB-Type C ـی بۆ Surface Pro 7 زیادکرد.

هەروەک ئەم ئامێرە خاوەنی ڕوونمایەکی 12.3 ئینجە لە جۆری PixelSense و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات کە بە 1 کاتژمێر تا 80% بارگاوی دەبێتەوە.

ئەم لاپتۆپە لە ئەمڕۆوە بە شێوەی داواکاری پێشوەختە بەردەستە و لە ڕێکەوتی 22 ـی ئەم مانگەدا بە نرخی دەستپێکی 749$ دەست دەکرێت بە فرۆشتنی.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ