10
مایکرۆسۆفت 2, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

مۆبایلی Microsoft Surface Duo ـی دووانە ڕوونما نمایشکرا

پانۆس پانای لە کۆتایی کۆنگرەکە ماڵئاوایی کرد، بەڵام گەڕایەوە و گوتی ماوە و تەواو نەبووم. شتێکی تر کە ڕاگەیاندنەکان نەیاتوانی دزەی پێ بکەن، ئەویش بریتی بوو لەم مۆبایلە دوو ڕوونمایە بە ناوی Surface Duo.

ئەم ئامێرە، کە دەتوانین ناوی بنێین مۆبایلێکی دوو ڕوونما، بە سیستەمی Android کار دەکات و قەبارەی ڕوونماکانی 5.6 ئینجن و کاتێک دەکرێتەوە ڕوونمایەکی 8.3 ئینجی پێک دێنن. بە هۆی ئەوەی کە ڕاگرەیەکی هەیە بۆ بەستنەوەی هەردوو ڕوونماکە، ئەوا دەتوانێت ئەم ئامێرە بە چەند شێوەیەک بەکاربهێنیت بە پێی پێویستی خۆت.

شایەنی ئاماژەیە، مایکرۆسۆفت توانیویەتی باشترینی مایکرۆسۆفت لەگەڵ Android لەم ئامێرەدا کۆ بکاتەوە و پێشکەش بە بەکارهێنەری بکات بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی داهێنەرانە. بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن بۆ بینینی Surface Duo لە نزیکەوە:

ئامێرەکە پڕۆسێسەری Snapdragon 855 ـی لەسەر جێگیرە، کە کەمێک کۆن بووە و تا ئەو کاتەی ئەم ئامێرە بەردەست دەبێت زۆر کۆن دەبێت، بۆیە هیوادارین تا ئەو کاتە مایکرۆسۆفت چارەسەری ئەمە بکات و دواین پڕۆسێسەری لەسەر جێگیر بکات. هەر وەکو دیارە، ئەم ئامێرە هیچ کامێرایەکی نییە، بەڵام مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند کە ئەمە بەرهەمی کۆتایی نییە و لە پەرەپێدانی زیاتردا دەبن و تا کاتی دیاریکراو گۆڕانکاری پێویست دەبێت و کامێراش زیاد دەکرێت.

مایکڕۆسۆفت ئامێرەکەی بۆیە وا زوو ڕاگەیاندووە، تاوەکو ماوە بە پەرەپێدەران بدات ئەپەکانیان بگونجێنن بۆ دووانە ڕوونما تاوەکو بەکارهێنەران بە تەواوی سود لە دوو ڕوونماکە وەربگرن.

ئەم ئامێرە لە پشووی هاوینی ساڵی 2020 بەردەست دەبێت و نرخی نەزاندراوە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ