10
ئامێرە هەمەجۆرەکان 2, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

مایکڕۆسۆفت بیستۆکی بێ وایەری Surface Earbuds ـی نمایشکرد

مایکرۆسۆفت لە کۆنگرەکەی ئەمڕۆیدا بە نمایشکردنی بیستۆکی بێ وایەری Surface EarBuds هەمووانی توشی سەرسوڕمان کرد و خۆی کردنە ناو جیهانی بیستۆکە بێ وایەرە بچوکەکانەوە. ئەم بیستۆکە بێ وایەرانە لەگەڵ هەر ئامێرێک کار دەکات کە پشتگیری لە بیستۆکی Bluetooth بکات. هەروەک ئەم بیستۆکانە خاوەنی دوو وەرگر(مایک)ـن و بۆ ماوەی 24 کاتژمێر یاخود ڕۆژێکی تەواو بەرگە دەگرن.

ئەم بیستۆکانە پشتگیری لە جوڵەکانی دەست دەکەن، کە ڕێگە دەدەن مامەڵە لەگەڵ هەندێک ئەپ بکەن بەبێ بەکارهێنانی مۆبایل. بۆ نمونە، لەسەر Android دەتوانێت پەنجەی پێدا بنێیت بۆ کردنەوەی سپۆتیفای و پاشان کارپێکردنی گۆرانی یان میوزیکی دڵخوازی خۆت. هەروەک مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند ئەم بیستۆکانە تێکهەڵکێش لەگەڵ ئەپەکانی ئۆفیس کار دەکەن، بۆ نمونە، پشتگیری لە وەرگێرانی ڕاستەوخۆ دەکات بۆ سەر زیاتر لە 60 زمان.

بیستۆکی Surface Earbuds لە کۆتایی ئەمساڵ بە نرخی 249$ بۆ فرۆشتن بەردەست دەبێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ