10
ئامێرە هەمەجۆرەکان 3, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

باشترین بیستۆکەکانی Noise-Cancelling بۆ ساڵی 2019

Image result for Sony WH-1000xM3

بێزارکەرە کاتێک تۆ گوێ لە مۆسیقا و گۆرانی دەگریت و ژاوەژاو و گریانی منداڵ نەهێڵێت بچیتە ناو کەشی خۆتەوە، هەر بۆیە ئێستا باشترین بیستۆکەکان خاوەن تایبەتمەندی Noise-Cancelling ـن کە ژاوەژاوی دەوروبەر ناهێڵن، وە ئێستا ئەم جۆرانە باوترینن. لەم بابەتە 5 باشترین بیستۆکی Noise-Cancellingـی ساڵی 2019 بزانە.

یەکەم باشترین بۆ ساڵی 2019: Sony WH-1000xM3

Image result for WH-1000xM3

باشترین بیستۆکی Noise-Cancelling کە لە هەموو ماڵپەڕەکان پلەی یەکەمی پێدراوە و سۆنیش خۆی دەڵێت باشترینی جیهانە، هەردوو یارمەتیدەری دەنگی گووگڵ و ئەلێکسای ئەمازۆنی تێدایە. خاوەن باشترین پڕۆسێسەری Noise-Cancelling ـە و بەشێوەیەکی نایاب ژاوەژاوی دەوروبەر کپ دەکات، ئەمە جگە لەوەی جۆرایەتی دەنگەکەی باوەڕپێنەکراوە و خاوەن مایکێکی نایابە، دەنگەکەی لە ڕێگەی بلوتوزی LDAC دەگوازێتەوە کە باشترین پڕۆگرامە بۆ گواستنەوەی داتا و دەنگەکان، نرخی نزیکەی 350$ ـە.

بیستۆکی AKG N700NC

AKG N700NC noise cancelling headphones folded into the carrying case.

بەشێوەیەکی بەهێز هەموو ئاستەکانی ژاوەژاو دەکوژێت و دەتوانێت ژاوەژاوی 45Hz بێدەنگ بکات و لەم ڕووەشەوە یەکەمە. بە ئاسانی بۆ هەموو شوێنێک دەتوانرێت ببرێت و بخرێتە ناو جانتاکەتەوە چونکە گوێیەکانی 90 پلە دەسوڕێنەوە. هاوشێوەی بیستۆکەکەی سۆنی دۆخی Ambient Aware هەیە کە بەمە دەتوانیت بە پێی پێویست گوێت لە هەندێ دەنگی دەوروبەر بێت. بلوتوزی AAC لە خۆ دەگرێت کە دەنگێکی باش بۆ مۆبایلەکان دەگوازێتەوە، بەڵام باشترین نییە. نرخی 350$ ـە.

بیستۆکی Bose QuietComfort 35 II

Image result for bose quietcomfort 35 ii

خاوەن لاشەیەکی ڕێک و پێکە و مایەی ئاسوودەییە لەسەری بەکارهێنەردا، باشترین هەڵبژاردەیە بۆ گەشتەکان. هەرچەنە Noise-Cancelling ـی QuietComfort 35 II وەک دوو بیستۆکەکەی سەرەوە نییە، بەڵام هێشتا یەکێکە لە باشترینەکان. پشتگیری بلوتوزی AAC دەکات و هاوشێوەی سۆنی WH-1000xM3 یارمەتیدەرە دەنگییەکانی گووگڵ و ئەلێکسای ئەمازۆنی هەیە. نرخی 350$ ـە.

بیستۆکی AKG N60NC

Image result for AKG N60NC

باشترینە بۆ گوێیەکان. هەروەک AKG N700NC، لەشێکی ڕێک و پێکی هەیە و جوان لە گوێی بەکارهێنەر دەوەستێت. بەهۆی لەشە توند و ڕێک و کێشە سووکەکەی، دەبێتە هەڵبژاردەی بەردەوامی ڕۆژەکان. نرخی 300$ ـە.

بیستۆکی Jabra Elite 85h

بیستۆکی ستایلە، بەرگەی ئاو دەگرێت بەهۆی پارێزەری Nano Coat ـەوە. خۆکارانە گوێ دیاری دەکات، ئەگەر لاببرێت مۆسیقا دەوەستێنێت. بە 2 مۆبایلەوە پەیوەست دەکرێت و خێرا بارگاوی دەبێتەوە، دەنگ و Noise-Cancelling ـی نایابی هەیە بەڵام لە ڕێگەگەی بلوتوزی 5.0 دەنگ دەگوازێتەوە کە خاڵێکی لاوازە بەرامبەر 4 بیستۆکەکانی تر. نرخی 300$ ـە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ