10
ڕاپۆرت و توێژینەوەکان 3, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

بەکارهێنانی مۆبایل لە تەوالێتدا ئەگەری توشبوون بە مایەسیری زۆر دەکات

ئەگەر تۆ مۆبایلەکەت بۆ تەوالێت ببەیت لەگەڵ خۆت، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی مایەسیری زۆرتر دەبێت بە پێی ئەو کاتەی کە لە تەوالێتدا و بە دانیشتن بەسەری دەبەیت. دانیشتن لە تەوالێتدا پەستان بۆ دەمار و خوێنهێنەرەکانی کۆم دروست دەکات و بە پێی کات و دانیشتنی زۆر ئەم پەستانە زۆرتر دەبێت، پسپۆڕانی تەندروستی هۆشداری دەدەن.

“دانیشتن لە تەوالێتدا بە بەکارهێنانی ناپێویست و زیادەی مۆبایل پەستانێکی زۆر لەسەر دەوروبەری کۆم و خوێنهێنەری کۆم دروست دەکات، یەک لە هۆکارە سەرەکییەکانە بۆ توشبوون بە خوێنبەربوون و مایەسەری.” دیپانکار سانکار میترا ڕاوێژکاری جێبەجێکار لە نەخۆشخانەی جەیپی لە نۆیدا-هیندستان. جگە لەوەی ڕاوێژکارێکی دیکەی گاسترۆینتێرۆلۆجی لە نیودلهی پشتڕاستی ئەوە دەکاتەوە، ئەو درێژەپێدانەی دانیشتن لە تەوالێت کە زۆرتر بەهۆی مۆبایلەوە دەبێت، مەترسی توشبوون بە مایەسیری خوێنبەربوون زیاد دەکات.

تەنیا مۆبایل هۆکار نییە بۆ ئەم نەخۆشیە، بەڵکو تەنیا دانیشتنی زۆری ئاسایی و خوێندنەوەش هۆکارن. زۆر لە تەوالێت دەمێنیتەوە؟

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ