چۆنییەتی
4, تشرینی یهكهم 2019
ڤیدیۆ: ئاشنابە بە جوڵە نوێیەکانی دەست لە iOS13 بۆ Copy و Paste و Undo و Redo و زیاتریش…
لە ڤیدیۆیی ئەم جارەمدا باسی ئەو جوڵە نوێیانەی دەستم کردووە کە لە iOS13 زیادکراون. ئەم جوڵانە لەرێگەی یەک پەنجە و دوو پەنجە و سێ پەنجە ئەنجام دەدرێن و کرداری وەکو Cut و Copy و Paste و Undo و Redo و زیاتریش لەمانەیان پێ ئەنجام دەدرێت. لەسەرەوە بینەری ڤیدیۆکە بە و ئاشنابە بەو جوڵانە و ئەنجامدانی کۆمەڵێک کردار تەنها لەڕێگەی جوڵەکانی پەنجەی دەستەوە. بیرتان نەچێت سەبسکرایبی کەناڵەکەمان بکەن لە یوتیوب و لایک و شەیری ڤیدیۆکانمان بکەن.
کرتە بکە بۆ چوونە ناو کەناڵەکەمان لە یوتیوب و بینەری ڤیدیۆی زیاتربن…
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!