ئای ئۆ ئێس
4, تشرینی یهكهم 2019
یاری Call of Duty: Mobile لە کەمتر لە هەفتەکدا 35 ملیۆن داگرتنی تۆمار کرد

یاری Call of Duty: Mobile لە ۱ـی مانگی ئەمساڵ بۆ سیستەمەکانی ئەندرۆید و iOS بەردەست بوو، نابێتە سوپڕایز ئەگەر سەرکەوتنێکی گەورە لەسەر مۆبایلەکان تۆمار بکات چونکە چەندین مانگە یاریکەرانی مۆبایل چاوەڕێی ئەم یاریەن. دوێنێ لە ڕاپۆرتێکدا هات کە Call of Duty: Mobile لەسەر کۆگاکانی گووگڵ پلەی و ئەپ ستۆر 20 ملیۆن داگرتنی تۆمار کرد، بەڵام ئەوە دوێنێ بوو و ئەمڕۆ یارییەکە ژمارەیەکی دیکەی داگرتنی تێپەڕاند.
کۆمپانیای Activision دەربارەی سەرکەوتن و ئامارەکانی یارییەکەی خۆی لەسەر مۆبایل ڕایگەیاند کە تەنیا لە ماوەی ۳ ڕۆژ و کەمتر لە هەفتەیەک ژمارەی داگرتنی یارییەکە گەیشتووە بە 35 ملیۆن و ئەمەش خۆی لە خۆیدا سەرکەوتنێکی گەورەیە. هەر بەهۆی ئەمەشەوە ئێستا Call of Duty: Mobile لە ۱۰۰ وڵاتدا زۆرترین داگرتنی هەیە.
بەهۆی ئەم سەرکەوتنە گەورەیە، بەڕێوەبەری کۆمپانیای Activision دڵخۆشی و سەرسامی خۆی بەهۆی ئەو کاردانەوە گەورەیەی یاریکەرانی ئەندرۆید و iOS پێشاندا و دەڵێت یارییەکە ئێستا لە پلەی یەکەمی زۆرترین داگیراوەکانی iOS و ئەندرۆیدە، ئەمەش بە تەواوی ئەزموونێکی خۆشە و تەنیا دەستپێکە.
یاری Call of Duty: Mobile لە لایەن کۆمپانیای Activision بە هاوکاری کۆمپانیای Tencent گەشەپێدراوە. یارییەکی خۆڕاییە و کۆمپانیای بەرهەمهێنەر بەڵێن دەدات بە بەردەوامی نوێکاری بۆ ڕەوانە بکرێت. هەر وەک یاری PUBG Mobile، یاری Call of Duty: Mobileـیش یارییەکی جەنگی فرەیاریکەرە و دۆخی Battle Royaleـی هەیە، لەگەڵ چەندین دۆخی تری وەک TDM و Capturing.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.