10
ئەپڵ 4, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

پێشبینی دەکرێت ئەپڵ مۆبایلی ئایفۆن SE 2 ڕابگەیەنێت: تایبەتمەندییەکان و کاتی ڕاگەیاندن

بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتێک کە لەلایەن شیکەرەوەیەکی گرووپی نێودەوڵەتی TFـەوە هاتووە، کۆمپانیای ئەپڵ لە پلانیدایە ئایفۆنێکی بچووکتر لە ئایفۆن ۱۱ بە پڕۆسێسەری A13 ڕابگەیەنێت کە ئەمەش واتا هەمان توانای خێرایی ئایفۆنە نوێیەکانی دەبێت بە نرخێکی کەمتر.

پێشبینی دەکرێت ئەپڵ بە هەمان ستراتیژی ڕابردوودا بڕوات، کە لە ڕابردوودا ئایفۆن SE بە هەمان تایبەتمەندی ئایفۆن 6S ڕاگەیاند بەڵام لەسەر دیزاینی iPhone 5s و بە نرخێکی کەمتر، ئەمجارەش چاوەڕێی نەوەی دووەمی زنجیرەی SE دەکرێت کە کۆمپانیاکە لە پلانیدایە لەسەر دیزاین و تایبەتمەندییەکانی ئایفۆن ٨ بەرهەمی بهێنێت بەڵام بە توانایەکی باشتر ئەویش بەهۆی پڕۆسێسەری A13.

ئەو شیکەرەوەیە بڕوای وایە ئایفۆن SE 2 کە پێشبینی دەکرێت لە چارەگی یەکەمی ساڵی 2020 ڕابگەیەنرێت، هەڵبژاردەیەکی باش بێت بۆ دەیان ملیۆن بەکارهێنەری iPhone 6s، پێشی وایە ئەم بەکارهێنەرانە ئارەزووی کەمتریان هەیە بۆ تایبەتمەندییەکانی وەک هەستەوەری ناسینەوەی ڕووخسار و کامێرای دووانە هاوێنەیی، هەر بەمەش ئایفۆن SE 2 باشترین هەڵبژاردەیە.

لە ڕاپۆرتەکانی پێشوو دەربارەی ئەم ئایفۆنە نوێیە هاتووە، ڕوونمایەکی ٤,۷ ئینچی، هەستەوەرێکی پەنجەمۆری دەبێت لەسەر دووگمەی ماڵەوە (Home Button) هەروەک ئایفۆن ٨. ئەپڵ بەردەوامە لە فرۆشتنی ئایفۆن ٨ بە نرخی ٤٥۰$ و ئایفۆن SE بە ۳٥۰$ ، لە کاتێکدا لە کاتی بەردەستبوونیاندا نرخیان ۷۰۰$ و ٤۰۰$ دۆلار بوون، پێشبینیەکانیش بۆ نرخی SE 2 لە نێوان ٥۰۰$ بۆ ٦۰۰$ دەبێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ