10
ئەپڵ 5, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

تیم کوک: ئەپڵ هەمیشە لە هەوڵی دیاریکردنی کەمترین نرخ بووە بۆ ئامێرەکانی

لە چاوپێکەوتنێکی بەڕێز تیم کوک بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ئەپڵ لەگەڵ ڕۆژنامەی Stern ـی ئەڵمانیدا، تیم سەبارەت بە ئایفۆنە نوێیەکان و خزمەتگوزاری نوێی +Apple TV چەند گوتارێکی دا. چاوپێکەوتنەکە لە کتێبخانەیەکدا بوو لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا. بە هەرحاڵ، گوتارەکانی تیم کوک بە تەنها لەسەر ئایفۆن و خزمەتگوزارییە نوێیەکان نەبوو، بەڵکو لەسەر ستراتیژی نرخەکانی ئەپڵ و چەند شتێکی دیکەش بوو.

گوتارەکەی تیم کوک بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ئەپڵ سەبارەت بە ستراتیژی کۆمپانیاکەی بەم شێوەیە بوو:

هەمیشە هەوڵمان داوە کە تاوەکو لە تواناماندا بێت نرخێکی کەم بۆ بەرهەمەکانمان دیاری بکەین، وە بە خۆشحاڵانە توانیمان کەمترین نرخ بۆ ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵ دیاری بکەین.

بێگومان، گوتارەکەی تیم کوک ڕاستە، کۆمپانیاکە iPhone 11 ـی بە نرخی تەنها 699$ ـەوە ڕاگەیاند، 49$ کەمتر لە iPhone XR ـی ساڵی ڕابردوو و هەرزانترین ئایفۆن لە نێو 3 ئایفۆنە نوێیەکەی ئەمساڵدا.

سەبارەت بە خزمەتگوزاری نوێی +Apple TV ـی تایبەت بە پەخشکردنی فیلم و زنجیرە و پڕۆگرامە جیهانییەکان، بەڕێوەبەرەکەی ئەپڵ ڕایگەیاند کە خزمەتگوزارییەکە خاوەن کەمترین نرخی بەژداریکردنی مانگانەیە، ئەویش 4.99$ ـەوە بۆ هەر مانگێک. لە کاتێکدا کە هەرزانترین بژاردەی بەژداریکردنی خزمەتگوزاری Netflix بڕی 9.99$ ـەوە. هەروەها تیم کوک پێی وانییە کە Netflix ترسی بەرامبەر بە +Apple TV هەبێت و دەڵێت براوە هەموو مامەڵەکە ناباتەوە.

هەروەها تیم دەربارەی داهاتووی ئەپڵ قسەی کرد و ڕایگەیاند کە بەڕێز Elizabeth Warren پاڵێوراوی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەیەوێت چەندین کۆمپانیای تەکنەلۆژی ئەمریکی هەرەس پێ بهێنێت، پاڵەپەستۆ لەسەر ئەپڵ هەیە لە لایەن دادگای پاڵای ئەمریکا بە تۆمەتی قۆرغکردنی مارکێتی ئەپەکانی iOS.

بە هەرحاڵ، تیم کوک لەو بارەیەوە ڕایگەیاند کە هیچ کەسێکی دادپەروەر تاوەکو ئێستا ئەپڵی بە قۆرغکار ناو نەبردووە. لە App Store ـدا 30 بۆ 40 ئەپمان هەیە، بەڵام لە بەرامبەردا بە ملیۆنان ئەپ لە لایەن درووستکەرە جیاوازەکانەوە بوونیان هەن.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ