10
ئەپڵ 5, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

دادوەرێکی فیدڕاڵی: کەس گرنگی بە نۆچ (Notch) ـی ئایفۆنە نوێیەکان نادات

ڕەنگە نۆچ (Notch) ـی ئایفۆنەکان جوانترین شت نەبن، بەڵام دادگایی کردنێک سەبارەت بەو بەشەی سەر ڕوونمای ئایفۆنە نوێیەکان ئەنجامدرا.

لە دادگایی کردنێکدا کە لە باکوری ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا بەڕێوەچوو، تێیدا کۆمپانیای ئەپڵ لە کەیسێکدا تۆمەتبار کرا بەوەی کە هەڵەی لە ژمارەی پێکسڵەکانی ڕوونما OLED ـەکانی ئایفۆنەکانیدا کردووە، هۆکاری ئەم هەڵەیەش بە هۆی نۆچ (Notch) ـی بەشی سەرەوەی ڕوونمای iPhone X و نوێتر بووە.

دادوەری دیاریکراو کە ئەم کەیسەی بینی، پاش کەمێک ڕایگەیاند کە ئەمە باسێکی هێندە گرنگ نییە، لە پاشان بەم شێوەیە بەردەوام بوو:

وا دەرناکەوێت کە هیچ کەسێک لە ئەمریکدا بە هۆی نۆچ (Notch) ـی سەر ڕوونمای ئایفۆنەکان نیگەران بووبێت.

بە پێی پێگەی Law360 بێت، کۆمپانیای ئەپڵ پێشووتر شیکردبووەوە کە چۆن قەبارەی ڕوونمای پێواندووە و نۆچی لەسەر دیزاین کردووە، هەروەها لە مانگی 3 ـی ئەمساڵدا ئەپڵ لە هەوڵدایە تاوەکو ئەو کەیسە کۆتایی پێ بهێنێت لە بەرژەوەندی خۆیدا. هەروەها تۆمارکەری سکاڵاکە هیوادارە کە کەیسەکە زیاتر گەورە بکات تاوەکو بچێتە ئاستی نێودەوڵەتی، بەڵام تاوەکو ئێستا هەوڵەکەی سەرکەوتوو نەبووە، دەنگۆش هەیە کە کەیسەکە لە قازانجی ئەپڵدا کۆتایی پێبێت.

لە ڕاستیدا، بە تەواوی لەگەڵ دادوەرەکەدام. کە چەند مانگێک پێش ئێستا بوومە خاوەنی یەکەمین ئایفۆنی خاوەن نۆچ، هیچ هەستم بە نیگەرانییەک نەکرد بە هۆی نۆچە ڕەشەکەی سەرەوەی ڕوونما. بەڵکو هەر لەگەڵ ڕاگەیاندنی iPhone X ـدا، یەکەم شت کە سەرنجی منی ڕاکێشا نۆچە ناوازەکەی سەر ڕوونماکەی بوو.

پرسیار؛ تۆش نیگەران نابیت بە نۆچی سەر ڕوونمای ئایفۆنەکەت؟

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ