10
ئەندرۆید 7, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

لەمەودوا بەکارهێنەرانی سیستەمی Android دەتوانن لە مۆبایلەکانیانەوە یاری بە PlayStation 4 بکەن

کۆمپانیای سۆنی لە ماوەی ڕابردوودا پشتگیری کارپێکردنی PlayStation 4 ـی بۆ سەکۆی iOS زیاد کرد، وا کۆمپانیاکە لە هەوڵدایە تاوەکو هەمان پشتگیری بۆ Android ـیش زیاد بکات.

کۆمپانیای سۆنی وەشانی 7.00 ـی لە سیستەمی سەکۆی PlayStation 4 ڕاگەیاند، هەر لەگەڵ ڕاگەیاندراوەکەدا، بە شێوەیەکی سەرسامکەرانە کۆمپانیای سۆنی ڕایگەیاندووە کە لەمەودوا دەتوانرێت سەکۆی PlayStation 4 لە سیستەمی Android ـدا کاری پێ بکرێت. بۆ کارپێکردنی PlayStation 4 لە مۆبایلەکەتدا، پێویستە وەشانی ئەندرۆیدەکەت 5.0 و نوێتر بێت. بێگومان درووستبوونی پەیوەندی لە نێوان مۆبایلە کارکردووەکانی Android و سەکۆی PlayStation 4 بە هۆی ئەپی Remote Play ـەوە دەبێت کە بەمنزیکانە بۆ هەمووان بەردەست دەکرێت لە کۆگای Google Play.

هەروەها لە وەشانە نوێیەکەی سیستەمی PlayStation 4 ـدا، سۆنی ژمارەی بەکارهێنەرانی تایبەتمەندی Party Chat ـی لە 8 کەسەوە زیادکردووە بۆ 16 کەس، لەگەڵ باشترکردنی پەیوەندی و جۆرایەتی دەنگیشدا.

وا بڕیارە وەشانی 7.00 ـی سیستەمی سەکۆی PlayStation 4 لە ساتێکی ئەم هەفتەیەدا بەردەست بکرێت بە لەخۆگرتنی پشتگیری و تایبەتمەندییە نوێیەکان.

ئەوەی جێگەی ئاماژە پێکردنە، تایبەتمەندی یاریپێکردنی PlayStation 4 لە Android بە تەنها لە مۆبایلەکانی کۆمپانیای سۆنیدا هەبوو.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ