10
سامسۆنگ 7, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

دەنگۆی تایبەتمەندییەکانی گالەکسی S11 و کاتی ڕاگەیاندنی

کاتی ڕاگەیاندنی گالەکسی S11 بە هەمان شێوەی هەندێک لە گالەکسییەکانی ڕابردوو، لە مانگی 2ـی ساڵ دەبێت و ئەمجارەش لە ڕۆژی 18ـی مانگی 2ـی 2020 سامسۆنگ مۆبایلەکە نمایش دەکات.

کێبڕکێکانی ساڵی داهاتوو بۆ مۆبایلەکان و تەکنەلۆژیای نوێ بۆ داگیرکردنی بازاڕەکان چڕترن و لە مەیدانی بازاڕیشدا مۆبایلەکانی گالەکسی S11 و هواوەی P40 و ئایفۆن 12 ئەستێرەی گەشاوەن. پێشبینی دەکرێت سامسۆنگ بە تەکنەلۆژیای نوێ ڕکابەرەکانی خۆی لە ئاو بکات.

ئەو تایبەتمەندی و دەنگۆیانەی کە دزەیان پێکرا بێت و دەتوانین چاوەڕێیان بکەین تایبەتمەندی کامێرای گالەکسی S11ـیە. کامێرایەکی 108 مێگاپێکسڵی دەبێت بە توانای 5 جار زوومکردنی Optical کە یەکێک لە هەستەوەرەکانی خۆی کار دەکات. پێشبینیش دەکرێت هاوشێوەی S10 بیرگەکەی بە فراوانی 1 تێرابایت بێت.

بە پێی سەرنجی چەند پێگەیەکی تەکنەلۆژی بێت، گالەکسی S11 بەهۆی چەند تایبەتمەندییەکی نوێ دیزاینی نوێ دەتوانێت پێش ڕکابەرەکانی خۆی ئایفۆن 12 و هواوەی P40 بکەوێت، ئەویش دەوترێت هەستەوەرێکی نوێی هەیە بەکارهێنەر دەتوانێت بۆ باشتر ئاگاداری تەندروستی خۆی بەکاری بهێنێت، ئەویش بە زانینی ڕێژەی شەکر و چەوری لەو خواردنەی دەیخوات… هتد.

ئەو دیزاینە نوێیەی پێگەکان باسی دەکەن بۆ گالەکسی S11 دیزاینێکی نوێی مۆبایلەکەیە بێ بوونی دووگمە، هەندێکیش بڕوایان وایە سامسۆنگ تەکنیکێکی نوێ بۆ مۆبایلەکە بەکار دەهێنێت ئەویش ڕوونمایەکی سڵایدە کە 25% ڕوونمای زیادە بۆ مۆبایلەکە بەردەست دەکات. بەڵام بە پشتبەستن بە ستراتیژی سامسۆنگ بۆ چەند مۆبایلی هەر زنجیرەیەک، پێمان وایە دیزاینی S11 بە هەمان شێوەی S10 دەبێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ