ئای ئۆ ئێس 8, تشرینی یه‌كه‌م 2019

ئەپی ئینستەگرام بە دۆخی تاریکەوە (Dark Mode) بۆ iOS و Android نوێکرایەوە

لە هەنگاوێکی نوێدا، دواجار کۆمپانیای ئینستەگرام دۆخی تاریک (Dark Mode) ـی بۆ ئەپەکەی لە iOS و Android زیادکرد.

دوێنێ کۆمپانیای ئینستەگرام وەشانی ژمارە 114.0 ـی لە ئەپەکەی ڕەوانەی هەریەکە لە کۆگاکانی App Store و Google Play ـی تایبەت بە iOS و Android کرد. دیارترین گۆڕانکاری وەشانە نوێیەکەی ئەپەکە، بریتییە لە دۆخی تاریک (Dark Mode)، کە پاشبەندی ئەپەکە ڕەش دەکات و چاوەکان لە زیان پێگەیاندن دەپارێزێت، هەروەها بە سوودە بۆ پاتری و دەبێتە هۆی پاشەکەوتکردنی وزەیەکی زۆر. وێنەکان نموونەی دۆخی تاریکن لە ئەپی ئینستەگرامدا.

بۆ کاراکردنی دۆخی تاریک لە ئەپی ئینستەگرامدا، پێویستە دۆخی تاریکی iOS 13 یاخود Android 10 ـیەکەت لە ئەپی Settings ـدا کارا بکەیت.

ئێستا وەشانە نوێیەکەی ئەپەکە بەردەستە بۆ هەمووان بە دۆخی تاریکەوە و دەتوانیت لە ڕێگەی وێنۆچکەکانی خوارەوە ئەپەکە دابگریت/نوێی بکەیتەوە.

بۆچونی تۆ