شاومی
10, تشرینی یهكهم 2019
شاومی مۆبایلی Redmi 8 ـی بە پاتری 5,000 ملی ئەمپێری و نرخی دەستپێکی 112$ ـەوە ڕاگەیاند

هەر وەکو چاوەڕوان دەکرا، ئەمڕۆ کۆمپانیای ڕێدمی سەر بە کۆمپانیای شاومی چینی، مۆبایلی ئاست مامناوەندی Redmi 8 ـی بە پاتری 5,000 ملی ئەمپێری و نرخی دەستپێکی 112$ ـەوە ڕاگەیاند.
مۆبایلی Redmi 8 خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.21 ئینج لە جۆری LCD و بە وردی نیشاندانی 720 بە 1520 پێکسڵ. لە پشتەوە خاوەن 2 دانە کامێرای ڕێکخراوی ستوونییە بە ڕوونییەکانی 12 و 2 مێگاپێکسڵ و هەستەوەری پەنجەمۆریشی لەسەر جێگیر کراوە، هەروەها لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و لەسەر نۆچە دڵۆپەییەکەی سەر ڕوونماکەی جێگیر کراوە. پڕۆسێسەری Snapdragon 439 ـی لەسەر جێگیر گراوە و خاوەن بژاردەی ڕامی 2 و 3 و 4 گێگابایت و بژاردەی بیرگەی 16 و 32 و 64 گێگابایتییە. خاوەن پاترییەکەی فراوانە بە توانستی 5,000 ملی ئەمپێر بە هەبوونی دەرچەی USB-C ـەوە و ڕووکاری MIUI 9 ـی لەسەر جێگیر کراوە.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Redmi 8:
- ڕوونما: قەبارە: 6.21 ئینج. جۆر: LCD. وردی نیشاندان: 720 بە 1520 پێکسڵ.
- دیزاین: نۆچ: هەیە. چاڵی ژێر ڕوونما: نییە.
- پڕۆسێسەر: (Qualcomm SDM439 Snapdragon 439 (12 nm.
- گرافیک: Adreno 505.
- ڕام: 2 و 3 و 4 گێگابایت.
- بیرگە: 16 و 32 و 64 گێگابایت.
- ئەستووری: 9.4 میلیمەتر.
- کێش: 190 گرام.
- پاتری: 5,000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: –
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2. دووەم: 2 مێگاپێکسڵ لە جۆری هەستەوەری قوڵی.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە پشتەوە.
- دەرچە: USB-C.
- ڕایەڵە: Wi-Fi 802.11 b/g/n – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 4.2. تایبەتمەندی NFC: نییە. تایبەتمەندی Radio: هەیە.
- سیمکارت: دوانە سیمکارت.
- ڕەنگ: ڕەش – شین – سوور.
- سیستەمی کارپێکەر: MIUI 9 (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).
- حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
- نرخ: دەستپێدەکات لە 112$.
وا بڕیارە مۆبایلی Redmi 8 لە ڕێکەوتی 12 ـی ئەم مانگەدا دەست بکرێت بە فرۆشتنی لە بازاڕەکانی وڵاتی هیندستاندا.
نرخەکان:
- ڕامی 2 گێگابایت و بیرگەی 16 گێگابایت: 112$.
- ڕامی 3 گێگابایت و بیرگەی 32 گێگابایت: 126$.
- ڕامی 4 گێگابایت و بیرگەی 64 گێگابایت: 181$.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.