10
ئەندرۆید 10, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

سامسۆنگ دەست دەکات بە ڕەوانەکردنی دووەمین وەشانی ڕووکاری One UI بۆ ژمارەیەک لە مۆبایلەکانی

هەروەک چاوەڕوان دەکرا، دەرکەوت کە کۆمپانیای سامسۆنگ دەست دەکات بە ڕەوانەکردنی وەشانێکی نوێ لە ڕووکاری One UI بۆ ژمارەیەک لە مۆبایلەکانی.

لە بڵاوکراوەیەکی کۆمپانیاکەدا لە فۆڕمی فەرمی وڵاتی کۆریای باشووری خۆیدا، ئاشکرای کرد کە لە چەند هەفتەیەکی کەمی داهاتوودا دەست دەکات بە وەشانی دووەمی ڕووکاری One UI ـی بنچینەکراو لەسەر Android 10 بۆ هەریەکە لە مۆبایلەکانی گالەکسی S10e و S10 و S10 Plus. ئەوەی جێگەی ئاماژە پێکردنە، مۆبایلەکانی گالەکسی Note 10 و S10 5G لە لیستەکەدا نەبیندران، ڕەنگە دواتر سامسۆنگ مۆبایلەکان بۆ لیستەکە زیاد بکات.

تۆماربوون بۆ بەدەست گەیشتنی ڕووکاری OneUI 2.0 سنووردار دەبێت و تەنها بۆ ژمارەیەکی دیاریکراوی بەکارهێنەران دەبێت. لە کاتی بەدەستهێنانی ڕووکاری OneUI 2.0 ـدا، سوودمەند دەبیت لە سەرجەم تایبەتمەندییەکانی وەشانی Android 10 وەکو؛ دۆخی تاریک، بژاردەکانی ئاسایشی، ژێرنووسە ڕاستەوخۆکان، شریتی ڕێنیشاندەر و زیاتر.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ