10
مۆبایل و تابلێت 10, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

ژمارەیەک وێنەی مۆبایلی نوێی Essential بە قەبارەیەکی جیاوازەوە بڵاوکرانەوە

یەکێک لە ناوازەییەکانی جیهانی ئەندرۆید ئەوەیە، کە کۆمپانیا جیاوازەکان ئەزموونی جۆراوجۆر و نایاب تاقی دەکەنەوە. لە پێشووتردا ژمارەیەک مۆبایلمان بینی کە ڕوونمایان لە جۆری چەماوەیی، تاڤگەیی، پڕاوپڕ و بێ کامێرا و زیاتر بوو. وا دیارە زیاتر لە ڕێگایە بۆ بینین.

لە چەند جریوەیەکدا لە تویتەر، بەڕێز Andy Rubin، یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای Essential ژمارەیەک وێنەی مۆبایلی داهاتووی کۆمپانیاکەیانی ئاشکرا کرد. لە جریوەیەکیدا، قەبارەی ڕوونمای مۆبایلەکە ئاشکرا دەدات بە بەکارهێنانی چەند ئەپێک لەسەری، دەردەکەوێت کە مۆبایلەکە خاوەن قەبارەیەکی درێژ و جیاوازی چێوە دەبێت.

هەروەها، ڕووی پشتەوەی مۆبایلەکەش بەدیار دەکەوێت و ئاشکرا دەبێت کە مۆبایلە نوێیەکەی Essential لە پشتەوە خاوەن کامێرایەکی ئاست بەرز دەبێت، هەروەها لە خوار کامێراکەیدا هەستەوەری ئاسایشی پەنجەمۆریش جێگیر دەکرێت.

ڕەنگەکانی مۆبایلەکەش ئاشکرا بوون و وا دیارە بە بژاردەی ڕەنگەکانی سەوزی تێکەڵاو و پرتەقاڵی تێکەڵاو و سووری تێکەڵاو و شینی تێکەڵاوەوە بەردەست دەکرێت.

ئەمە یەکەمین جارە مۆبایلێکی خاوەن چێوەی لەو چەشنە ببیندرێت، بێگومان بێ کێشە نابێت و ڕەنگە لە سەرەتادا زۆرینەی ئەپەکان پشتگیری لێ نەکەن. بەڕێز Andy Rubin هیچ وتەیەکی سەبارەت بە سیستەمی مۆبایلە ئاشکرا نەکرد و نازاندرێت کە سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەر جێگیر دەکرێت یاخود نا.

بەهەرحاڵ، وا دیارە کۆمپانیای Essential دەیەوێت بە گڕوتینەوە بگەڕێتەوە نێو جیهانی مۆبایلە زیرەکەکان.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ