10
ئەپڵ 12, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

ئەپڵ 2022 مۆدێمی 5Gـی تایبەت بە خۆی لەسەر ئایفۆنەکانی دادەنێت

وا دیارە ئایفۆنەکانی داهاتوو لە 2020 یان بگرە 2021 خاوەن مۆدێمی 5G دەبن کە بێگوومان ئەمەش واتە دەتوانن ببنە خاوەن تۆڕی ئینتەرنێتی 5G لە دوای ئایفۆنەکانی ئەمساڵ کە بە پێچەوانەوە مۆدێمی 5Gـیان نییە. بە دڵنیاییەوە ئایفۆنەکانی 1 ساڵ یان 2 ساڵی داهاتوو خاوەن ئینتەرنێتی 5G دەبن چونکە ئەپڵ لەگەڵ کوالکۆم لە گرێبەستێکدایە تایبەت بە ڕەقەکاڵای ئینتەرنێتی 5G، بەڵام ئەپڵ ئیتر کات ناکوژێت و ئامادەکاری دەکات بۆ ئایفۆنەکانی ساڵی 2022 بە مۆدێمی 5G تایبەت بە خۆیەوە.

ئەپڵ ئامانجێکی گەورەی هەیە لە تەکنەلۆژیای 5G بۆ ئایفۆنەکانی، ئەویش ئەوەیە تا ساڵی 2022 ببێتە خاوەن مۆدێمی 5G تایبەت بە خۆی و ئەمەش لە بنەڕەتدا ویست و ئامانجێکی گەورەیە کە چۆن ئەپڵ لە سفرەوە هەوڵ دەدات ببێتە خاوەن مۆدێمی 5G بۆ ساڵی 2022. هەرچۆنێک بێت، ئەگەر ئەپڵ بە ئامانجەکەی خۆی بگات یان نا گرنگییەکی وای نابێت و کاریگەری لەسەر تەکنەلۆژیای 5G ئایفۆنەکانی داهاتوو نابێت، چونکە ئەپڵ گرێبەستێکی 6 ساڵەی لەگەڵ کۆمپانیای کوالکۆم هەیە و بەمەش دەتوانێت لە بری مۆدێمەکانی خۆی، مۆدێمەکانی کۆمپانیای ناوبراو بەکار بهێنێت.

لە ڕابردوودا بیستمان کە ئەپڵ بازرگانی مۆدێمی 5Gـی ئینتێڵی کڕیوەتەوە و بەمەش ئایفۆنەکانی داهاتوو خاوەن مۆدێمی 5G ئینتێڵ دەبن، بەڵام بە ڕێککەوتنەکەی ئەپڵ لەگەڵ کوالکۆم، پلانەکانی 5Gـی ئینتێڵ لەگەڵ ئەپڵ دامرکاوەتەوە و دیارە مەبەستی ئەپڵیش ئەمە تەنیا بەردەستکردنی مۆدێمێکی باشترە و گۆڕینەوەی مۆدێمەکانی ئێستایە بە مۆدێمەکانی کوالکۆم.

سەرچاوە Android Authority
بۆچونی تۆ