ئەندرۆید
12, تشرینی یەکەم 2019
ڕێکەوتی ناردنی وەشانی ئەندرۆید 10 بۆ مۆبایلەکانی OnePlus 6/6T و OnePlus 5/5T

لە ئێستادا وەشانی تاقیکاری ئەندرۆید 10 بۆ مۆبایلەکانی OnePlus 7 بەردەستە و کۆمپانیاکە دەستی کردووە بە ناردنی وەشانی جێگیر بۆ مۆبایلەکە. هەر لەگەڵ ڕاگەیاندنی OnePlus 7، کۆمپانیای وەن پڵەس ڕێکەوتی ناردنی وەشانی تاقیکاری ئەندرۆید 10ـی بۆ مۆبایلەکانی تری ئاشکرا کرد. ئێستاش لە بڵاوکراوەیەکی فەرمی کۆمپانیاکە، زانیاری زیاتر هەیە بۆ ڕێکەوتی بەردەستبوونی ئەندرۆید 10 بۆ مۆبایلەکانی پێشووتری خۆی.
وەک لەم وێنەیەدا دیار دەکەوێت، وەن پڵەس ڕێکەوتی بەردەستکردنی ئەندرۆید 10ـی بۆ مۆبایلەکانی OnePlus 6 و6T و OnePlus 5 و5T خستووەتە ڕوو. مۆبایلەکانی OnePlus 6 و6T مانگی داهاتوو وەشانی ئەندرۆید 10ـیان پێدەگات و ئەم مانگەش وەشانی تاقیکارییان بۆ ڕەوانە دەکرێت. بێگومان مۆبایلەکانی OnePlus 5 و5T درەنگ وەشانەکەیان پێدەگات کە دەکەوێتە چارەگی دووەمی ساڵی داهاتوو لە نێوان مانگی 3 بۆ مانگی 6.

هەرچەندە ساڵی ڕابردوو مۆبایلەکانی OnePlus 3 و3T وەشانی ئەندرۆید 9ـیان بۆ ڕەوانەکرا، بەڵام ئیتر چیدیکە پشتگیرییان لێ ناکرێن و وەشانی ئەندرۆید 10ـیان پێناگات.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.