10
ئای ئۆ ئێس 14, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

وەشانی iOS 13.2 بە هەبوونی 230 ئیمۆجی نوێوە بەردەست دەکرێت

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کۆمپانیای ئەپڵ دووەمین وەشانی تاقیکاری iOS 13.2 ـی تایبەت بە گەشەپێدەران بەردەستکرد. وەشانەکە چەندین نوێگەری لەخۆ دەگرێت، یەکێک لەو نوێگەرییانە، زیادکردنی ژمارەیەکی زۆر ئیمۆجی نوێیە.

ئەپڵ لە سەرەتای ئەمساڵدا ڕایگەیاند کە 230 ئیمۆجی نوێ بۆ وەشانە نوێیەکانی سیستەمەکانیان زیاد دەکەن. کۆمپانیاکە 230 ئیمۆجی نوێی بۆ وەشانی تاقیکاری iOS 13.2 زیادکرد. ئیمۆجییەکان خاوەن وەشانی Unicode 12 ـن و بریتین لە 59 ئیمۆجی ڕۆڵگێڕی نوێ، 75 ئیمۆجی ڕەگەزی نوێ و ئەوەی دەمێنێتەوە بریتین لە ئیمۆجییە پەیوەندیدارەکان بە ڕەنگی پێستەوە.

گرنگترین ئیمۆجییە نوێیەکان، بریتین لە ڕۆڵگێڕی خەواڵوو، ئاماژەکەری بیستن، ئاماژەکەری کەمئەندامی و کوێری، ژمارەیەک ئاژەڵ و خواردن و کەرەستەی لاوەکی.

هەروەها ژمارەیەک ئیمۆجی تایبەت بە ڕەگەزی نێر و مێ بە ژمارەیەکی زۆر ڕەنگی پێستەوە زیادکراون.

زیادکردنی ئیمۆجییەکان بەشێکن لە وەشانی نوێی Unicode 12 و لەگەڵ بەردەستکردنی وەشانی iOS 13.2 بە شێوەیەکی فەرمی بۆ سەرجەم بەکارهێنەران، بەردەست دەکرێن. پێدەچێت وەشانی Unicode 12 لە کۆتاییەکانی مانگی 10 یاخود سەرەتاکانی مانگی 11 ـی ئەمساڵدا بە شێوەیەکی فەرمی بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەست بکرێت.

سەرچاوە Mac RumorsEmojipedia
بۆچونی تۆ