10
بابەتی گرینگ 27, نیسان 2013 بۆچوون

|کورتە هەواڵ| هواوی مۆبایلێکی تازە بە ناوی A199 و بە ڕووکاری Emotionsـەوە ئاشکرادەکات.

ئەمڕۆ لەڕێگەی پێگەی فەرمی خۆیەوە هواوی مۆبایلێکی تازەی بەناوی A199 بۆ بازاڕی چینی ڕاگەیاند. ئەم مۆبایلە شاشەکەی ٥ ئینجە و ڕوونیەکەی ٧٢٠ پێکسڵە و پڕۆسێسەرەکەی ٤ ناوکییە لە دروستکراوی ھواوی کە خێرایی 1.5 گێگاهێرتزە! سەبارەت بە یەکەی یادی ناوەکییەکەی دیارە ٨ گێگایە و شوێنی میمۆری دەرەکی هەیە و دەتوانرێـت زیاتر بکرێت. بۆ کامێراکەی پشتەوەی ٨ مێگا پێکسڵە و پێشتەوەی ١.٣ و جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە ئەم مۆبایلە سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە و بە ڕووکاری Emotionی هۆواوی خۆی دیکۆر کراوە!

لەم ڤیدیۆیە زیاتر:
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=nD47-8GdDJI[/youtube]

سەرچاوە aitnews

بۆچونی تۆ