بابەتی گرینگ
27, نیسان 2013
ماڵپەڕ نوێکرایەوە و چاوەڕوانی ڕەخنە و پێشنیارەکانتانین!

دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک ماڵپەڕمان وەستاند بە مەبەستی ئیشکردن لەسەری و نوێکردنەوەی، سوپاس بۆ خوا ئەمڕۆ کەوتەوە گەڕ و ئێستا لەکاردایە. شایەنی باسە لەم ڕووکارە سوود وەرگیراوە لەچەمکی دیزاینی میترۆ کە لە ویندۆز ٨ بەکارهاتووە و ئێمەش بەگوێرەی توانا و بە بەکارهێنانی فۆنتێکی ناوازە کە لەگەڵ دیزاینەکە گونجاوە هەوڵمان داوە یەکگرتوویەک هەبێت لە نێوان ڕەنگەکان و شێوە و وێنەکان. ئەمەش لەپێناو جوانترکردنی ڕووپەڕی ماڵپەڕەکەیە و سەرەنج ڕاکێشانی میوانە خۆشەویستەکانمانە!
لەم نوێکردنەوەیە دا چاکسازی تەواو لە هاوپۆلەکان دا کراوە و چەند هاوپۆلێکی تر زیاد کراوە، ئەمە و ڕێکخستنەوەی سەر ڕووپەڕی ماڵپەڕ بۆ شێوەی یەکی تر بۆ ئەوەی بەشێوەیەک بێت هەوەکو ئەوەی ڕۆژنامەیەک بخوێنیتەوە و هەموو زیانیارییەکات لەبەردەم بێت. لەگەڵ هەموو ئەم گۆڕانکارییانە پڕۆژەی ئەم جارەمان کردنەوەی سەکۆی پرسیاری و وەڵامی تۆری تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی کە تایبەتە بە پرسیار کردن لە بواری تەکنەلۆژیا و لێرەوە زانیاری زیاتر لەسەر ئەم پرۆژەیە بخوێنەوە.
سەبارەت بە ڕێکلام ئێستا تۆی بەڕێز ئەگەر خاوەنی هەرشتێکیت و دەتەوێت لە ماڵپەڕەکەمان ڕیکلامی بۆ بکەیت ئەوا لە چەندان شوێنی ماڵپەڕ شوێنی ڕیکلام هەیە بەقەبارەی جیاجیا و لە سەڕ ڕووپەڕ و لەناوەوەی بابەتەکان. بۆ ڕیکلام کردن دەتوانیت لێرەوە پەیوەندی ببەستیت و نرخی ڕیکلامەکانمان گونجاون.
چەند دیمەنێک لە ڕووکاری دیزایینە تازەکە:


چاوەڕوانی ڕەخنە و پێشنیارەکانتانین!
دەستتان خۆش بێ و سەرکەوتوو بن شتێکى جوانتان کردووە
سوپاس کاک محمد گیان.