مایکرۆسۆفت ئۆفیس
26, تشرینی دووهم 2011
چۆنیەتی دۆزینەوەی نرخی قەرزی قیست بە بەرنامەی مایكرۆسۆفت ئێكسڵ
ئێم
ە دەمانەوێ بزانین ئەگەر قیستێكمان هەبێ بۆ ماوەی (12)مانگ چۆن بتوانین نرخی قەرزەكە بە (فائیدە)كەیوە بدۆزینەوە، وە ئەگەر بزانین نرخی دانەوەی مانگانەی قەرزەكە بریتیبەلە (400$)، وە نرخی فایدەكەشی بریتبێت لە (2%)
ئەوا دەبێت لە پێشدا خشتەیەك دروست بكەین بەم شێوەیەی خوارەوە.

لە خانەی (F2)دا سەری ماوسەكەمان دادەنێین و پاشان كلیك لەسەر Insert دەكەین و لەوێشەوە كلیك لەسەر Functions دەكەین وەك لە وێنەكەی خوارەوەدا دیارە.
![[وێنه: 222911044e.png]](../up/uploads/png/222911044e.png)
بە كلیك كردن لەسەری بۆكسێكمان بۆ دەكرێتەوە بەم شێوەیەی خوارەوە.
![[وێنه: bfebb8b821.png]](../up/uploads/png/bfebb8b821.png)
وە كاتێك بۆكسەكەمان بۆ كرایەوە وەك ئەم شێوەیەی لای سەرەوە ئێمە لە هەڵبژاردەی بەردەم (Or select a category)دا هەڵبژاردەی (All) هەڵدەبژێرین، وە لە بۆشایی خوار (Or select a function)دا فەنكشنی (PV) هەڵدەبژێرین وەك چۆن لەوێنەكەی سەرەوەدا دیارە، وە پاشان كلیك لە سەر (OK)ی دەكەین. وە بەئەنجام دانی ئەم كارەیە بۆكسێكمان بۆ دەكرێتەوە بەم شێوەیەی خوارەوە.
![[وێنه: 6e9c720bb1.png]](../up/uploads/png/6e9c720bb1.png)
– لەخانەی بەردەم (Rate)دا دەنوسین (C2).
– وە لەخانەی (Nper)دا دەنوسین (D2).
– وە لەخانەی (Pmt)دا دەنوسین (E2)، وە پاشان كلیك لەسەر okی دەكەین.
5- وە كاتێ كلیكمان لەسەر okی كرد دەبینین كارەكەمان سەركەوتووە وەك لەم وێنەیەی خوارەوەدا دیارە.

براى بةريز تؤ نرخى قةرزةكةت دؤزيتةوة بة زيادةكةوة بةلآم دياريت نةكردووة كة ئةم نرخةى دةدؤزيةوة ئايا لةسةر ئةساسى مانطانةية يان لةسة برى زيادةكةية كة ريَذةيكة
سوباس.