ئەندرۆید
28, نیسان 2013
ئەپڵیکەیشنی Vine بەم زووانە بۆ ئەندرۆید.
شایەنی باسە خزمەت گوزاری شێرکردنی کورتە ڤیدیۆی ناسراو بە Vine لەلایەن تویتەرەوە لە ڕۆژی ٢٤ی کانونی دووەمی ئەمساڵ وەکو ئەپێکی خۆڕای بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس ڕأگەیەندرا و ئێستا تویتەر لە دوای ڕأگەیاندنی ئەپی Vince بۆ iOS پلانی وایە بەم زووانە ئەم ئەپە بۆ ئەندرۆیدیش بڵاوی بکاتەوە. بە گوێرەی پێگەی The Verge ئێستا دەستەی دروستکەر و گەشەپێدەری ئەپی Vine سەرقاڵی گەشەپێدانی ئەپەکەن بۆ سیستەمی ئەندرۆید و دەیانەوێت بەزووترین کات بیخەنە بەردەستی بەکارهێنەران.
تۆ بەڕێز ئەگەر خاوەنی یەکێک لە ئامێرەکانی وەکو ئایفۆن ویان ئایپۆد یان ئایپادیت دەتوانیت لێرەوە دەستی بخەیت. بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید لەسەریانە چاوەڕێ بن تاوەکو تویتەر بە فەرمی Vine بۆ ئەندرۆید دەوەشێنیت.
سەرچاوە The Verge + aitnews
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!