ئای ئۆ ئێس
28, نیسان 2013
زیادکراوەی iAnnounce بۆ خوێندنەوەی ناو و ژمارەی پەیوەندی هاتوو بۆ ئایفۆن!

دیارە زۆربەی مۆبایلە هۆشمەندەکان خۆیان ئەم تایبەت مەندییەیان هەیە کە لەکاتی هاتنی پەیوەندی ناو و ژمارەی پەیوەندی کار دەخوێنێـتەوە بەڵام لە ئایفۆن ئەمە بەرچاو ناکەوێت! تۆی بەڕێز ئەگەر ئارەزووی ئەوە دەکەیت لەکاتی هاتنی پەیوەندییەکان گوێ بیستی ناو و ژمارەی پەیوەندی کار ببیت ئەوا زیادکراوەی iAnnounce لە سیدیا دابەزێنە.
چۆنییەتی دەستکەوتنی ئەم زیادکراوەیە:
١- پێویستە ئامێرەکەت جەیلبرەک کرابێت.
٢- لە ماتۆڕی گەرانی سیدیا بە دوای زیادکراوەکە بگەڕێ بە بەکارهێنانی ناوی تویکەکە (iAnnounce).
٣- دوای دۆزینەوەی خۆڕاییە و دایبەزێنە و لەناو Settings تایبەتمەندییەکانی هەیە و دەتوانیت بەتەواوی دەست بەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەم زیادکراوەیە دا بگریت. بۆ نمونە زمانی خوێندنەوەی ژمارە و ناوی پەیوەندی کار و بەزری و نزمی دەنگەکە و ….هتد
تێبینی: بۆ گۆرینی زمانی خوێدنەوەکە لەبۆشای خوار Announcement Language Code ئەو کۆدانە دەنوسیت کە لە ژێرییەوە هاتوون بۆنموونە عەرەبی بریتییە لە ar-SA
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!