بابەتی گرینگ
29, نیسان 2013
بەفەرمی لەگەڵ (تەکنەلۆژیای سەردەم) و (ئایفۆن بۆ کورد) هاوبەشی کار ڕادەگەیەنین!

دوای ماوەیەکی دوور و درێژ لەکارکردنی بەردەوام لەگەڵ بەڕێوەبەرانی هەردوو پەڕی (تەکنەلۆژیای سەردەم) و (ئایفۆن بۆ کورد) و نەوەستان لە خزمەتکردن، ئەمڕۆ بەفەرمی هاوبەشی کارکردنمان ڕادەگەیەنین و لەمەودوا دەست لەناو دەست و بەوپەڕی هێز و تواناوە کاردەکەین و بەیەکەوە دوایین هەواڵ و فێرکاری و بابەتە پەیوەندیدارەکان بە تەکنەلۆژیاوە بۆ ئێوەی خۆشەویست و بەگوێرەی توانا بۆ ئێوەی بڵاو دەکەینەوە.
شایەنی باسە هەر دوو پەڕی (تەکنەلۆژیای سەردەم) و (ئایفۆن بۆ کورد) کە لە فەیسبووکن و ماوەیەکی درێژە لەبوارەکە کاردەکەن و چەندان کەسی شارەزا لە بوارەکە بابەت لەگەڵ میوانان هاوبەشی پێدەکەن و ڕۆژانە بەشێوەیەکی چالاک بابەتەکانیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاو دەکەنەوە و چەندان بەکارهێنەر سوود وەردەگرن و لەگەڵ هاوڕێیان بابەتەکان هاوبەشی پێدەکەن. جێگای ئاماژەیە پەڕی (تەکنەلۆژیای سەردەم) گرنگی دەدات بە دوایین و هەواڵ و بابەتی تەکنەلۆژی بە گشتی و پەڕی (ئایفۆن بۆ کورد) تایبەتە بە سیستەمی پێشکەوتووی مۆبایل ناسراو بە iOS کە لەسەر ئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپۆد و ئایپادە.
دیارە لەدوای بیروڕا گۆڕینە و لێک تێگەیشتن گەیشتینە ئەو ئەنجامەی بەیەکەوە لەمەودوا کاربکەین و ئێمەش وەکو کەی ئای تی ئێن لە ژێر دروشمی (وردترین و نوێترین و خێراترین) بەردوەام دەبین لە ڕووماڵکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتە تەکنەلۆژیەکان هەروەکو چۆن نزیکەی ماوەی دووساڵە بەردەوامین لە خزمەت کردن.
کەواتە پیرۆزە ئەم یەکگرتنە و کاری زیاتری بەدواوە بێت.
لەگەڵ ڕێزی دەستەی بەڕێوەبەرانی هەرسێ لایەن.