بابەتی گرینگ
29, نیسان 2013
بەپەلە: ئەپی Google Search بە تێکهەڵکێشراوی لەگەڵ Google Now بۆ iOS نوێکرایەوە.

خزمەتگوزاری (Google Now) لە ڕێگەی ئەپدەیتێکەوە بۆ ئەپی Google Search لەلایەن گووگڵەوە گەیشتە ئەپستۆر و ئێستا خاوەنانی ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد دەتوانن ببنە خاوەنی ئەم خزمەتگوزارییە بە داگرتنی ئەپی Google Search کە لە ئەپستۆر بەبێ بەرامبەر دەست دەکەوێت. شایەنی باسە ئەم خزمەتگوزارییە دەمێکە لە سیستەمی ئەندرۆید بەردەستە و ئەمڕۆ ٢٩ی ٤ی ٢٠١٣ بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێسش وەشێندرا.
تایبەتمەندییە نوێکانی ئەم وەشانە:
– تێکهەڵکێشکردنی خزمەتگوزاری Google Now.
– باردۆخی ڕۆژی نوێ پێش دەستپێکردنی ڕۆژی نوێ
– دواین نوێکارییەکان سەبارەت بە تیمی وەرزشی دڵخوازری تۆ لە هەوڵ و بابەتی پەیوەندی دار!
دەتوانیت زیانیاری زیاتر لە بەستەری Google.com/Now دەست بخەیت.
لێرە ئەپی گووگڵ سێرچ بۆ ئامێرەکەت دابگرە