10
بابەتی گرینگ 30, نیسان 2013 بۆچوون

سامسونگ چیتر ئەندرۆید بەکارناهێنێت.

Tizen-Review

سامسونگ بەشێوەیەکی گشتی تاکو ئێستا سیستەمی کارگێری ئەندرۆیدی کۆمپانیای گووگل بەکاردەهێنێت ، وەکو سیستەمی سەرەکی دەستییە زیرەکەکان و تابلێتەکان بەکاردەهێنێت و بەڵام ئێستاکە لە بیری ئەوەدایە سیستەمی ئەندرۆید بگۆرێت بەسیستەمی تایبەت بەخۆیی بەناوی تایزن ، لە هەوالێکی پێگەی فەندرۆید داهاتووە ، بەڕێوەبەری سامسونگ لی یۆنگ بەم پێگەی راگەیاندووە لەمانگی سێپتەمبەری ئەمساڵدا سامسونگ نوێترین دەستی زیرەکی خۆیی بەم سیستەمە بڵاودەکاتەوە .

ئەم سیستەمە نوێیە Tizen بەهاوبەشی لەگەل چەند کۆمپانیایەکی تر و گەورە کۆمپانیای intel ەوە دارێژراوەو بۆ جێگرەوەی ئەندرۆیدە ، و ئەم سیستەمە وەك سیستەمی ئەندرۆید سەرچاوە کراوە دەبێت واتە open source دەبێت ، ئەم سیستەمەش پێشوتر ناویکی تایبەتی هەبووە بەناوی Limo ، دوایی ئەوەی ئینتل بەشدار دەبێت لەم پرۆژەیەدا ناوەکەی دەگۆرن بۆ تایزن ، ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمساڵ سامسونگ لەکاتی کۆنگرەی ئەمساڵی بۆ سامسونگ گالاکسی س٤ هیچ باسێک و خواسێکی لەکاتی نمایش کردنەکە باسی ئەندرۆید و ئەم سیستەمە نەکردووە ، ئەمەش دوایی ئەو ترسە دەبێت کە کۆمپانیای گووگل بۆ کۆمپانیا کانی تری دروست کرد دوایی کرینەوەی مۆتۆرۆلا بە ١٢ ملیار دۆلار ئەمەش بووە هۆکارێك کە چیتر گووگل پشت بە سامسونگ نەبەستێت لە بڵاوکردنەوەی و پشتگیری ئامێرەکانی سامسونگ بۆیە سامسونگ بیر لە دروست کردنی سیستەمێکی نوێ بۆ ئامێرەکانی دەکاتەوە هەروەها ئەم پێگەیە ئەوەشی درکاندووە لە بەڕێوەبەری سامسونگەوە کە ئەم ئامێرانەی بەم سیستەمە نوێیە دروست دەکرێت لەنوێترین و باشترین ئامێرەکان دەبن .

سەرچاوە Phandroid

بۆچونی تۆ