بابەتی گرینگ
1, ئایار 2013
تویتەر و پلانی دەرکردنی ئەپی تایبەت بە چاویلکەی گووگڵ.

تۆڕی کۆمەڵایەتی “تویتەر” دەستی کردووە بە تاقیکردنەوەی ئەپی تویتەری تایبەت بە چاویلکەی گووگڵ و وا پێدەچێت ئامادەکاری بکات بۆ ڕاگەیاندنی ئەپەکە بۆ ئەو کاتەی چاویلکەی گووگڵ دەکەوێتە بازاڕەکانەوە. وەکو لەوێنەی هاوپێچ دا دیارە کە یەکێک لە بەکارهێنەرانی تویتەر وێنەیەکی گرتووە و پۆستی کردووە و لە ژێرییەوە و نوسراوە Twitter for Glass بەڵام دوای ماوەیەکی کەم وێنەکە دەسڕیتەوە.
شایەنی باسە هیچ وردەکارییەک سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی ئەپەکە بڵاونەبۆتەوە تەنها ئەوە نەبێت کە تویتەکان لەڕێگەی دەنگەوە دەنوسرێن و پاشان بڵاودەکرێنەوە ئەمە و پشتگیری وێنەگرتنیش دەکات و دواتر تویتکردنی. جێگای ئاماژەیە کە ساڵی ڕابردوو گووگڵ چاویلکەیەکی لە کۆنگرەی I\O ڕاگەیاند و هەتا ئەم چرکە ساتەش لەژێر پەرەپێدان دایە و تا ئێستا چەند گرتە ڤیدیۆیەکی لەسەر ئەم چاویلکەیە و بەکارهێنانی بڵاوکردووەتەوە. و یەکێک لەو ئەپانەی کە پشتگری نوسین دەکات بە دەنگ بریتیە لە ئەپی جی مەیلی تایبەت بە بەڕێوەبردنی هەژماری جیمەیلەکەت. وا پێدەچێت لە کۆتای ئەمساڵ چاویلکەکە بخەنە بازاڕەوە و ئەمە لەکاتێکدایە ئێرک شکێمدتی بەڕێوەبەری گووگڵ ئاماژە بەوە دەکات کە لەوانەیە بڵاوکردنەوەی چاویلکەکە دوابخرێت بۆ ساڵی ٢٠١٤.
سەرچاوە Aitnews
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!