جۆراوجۆر

(داونلۆد) فیلمێكی دۆكیومێنته‌ری سه‌باره‌ت به‌ ژیانی ستیف جۆبس “Steve Jobs One Last Thing”

دیاره‌ له‌ دوای مردنی ستیف جۆبزی خاوه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی كۆمپانیای ئه‌پڵ چه‌ند فیلمێكی دۆكیۆمێنته‌ری و په‌رتووك له‌سه‌ر ژیانی ستیف جۆبز نوسران و پێشكه‌ش كران له‌لایه‌ن چه‌ند مێدیایه‌كی جیاوازه‌ و ئه‌وه‌ی ئێمه‌ لێره‌دا بۆ ئێوه‌مان ئاماده‌كردووه‌ نوێترینیانه‌ و له‌لایه‌ن ده‌زگای PBSـه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌ به‌ناوی  “Steve Jobs One Last Thing” ، كه‌ به‌مانای ستیف جۆبس دواین شت دێت چونكه‌ هه‌روه‌كو ئاشكرایه‌ له‌زۆربه‌ی كۆنفرانسه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵدا، له‌ كۆتای كۆنفرانسه‌كاندا عاده‌ته‌ن ستیف جۆبس شتێكی ناوازه‌ی ئاشكراده‌كرد و ده‌ی ووت “One More thing”.

به‌ڵێ ئه‌م فیلمه‌ دۆكیۆمێنته‌ریه‌ ماوه‌ی 56 ده‌قیقه‌یه‌ و سه‌باره‌ت به‌ ژیانی ستیف جۆبزه‌ و كۆمه‌ڵێك له‌ نهێنیه‌كانی ستیف جۆبس و چه‌ند شتێكی تری تایبه‌ت به‌ ژیانی ستیف جۆبس…كه‌ به‌ڕێزتان ده‌توانن له‌م لینكه‌ 3 به‌شیه‌ی خواره‌وه‌ دایبگریت:

 به‌شی یه‌كه‌م http://www.mediafire.com/?2ynyz7lacq0dbpw

به‌شی دووه‌م http://www.mediafire.com/?4k14k9jwulvwik7

به‌شی سێیه‌م http://www.mediafire.com/?3iuut66r7iomulo

به‌ڵێ ئه‌م سێبه‌شه‌ دابه‌زێنه‌ و له‌كاتی ئێكستراكه‌كه‌ واته‌ كه‌ له‌ فایله‌ راره‌كه‌ ده‌ری ده‌هێنیت ئه‌وا ده‌بێت هه‌ر 3 به‌شه‌كه‌ له‌ته‌نیشت یه‌ك بن و دوای ئێكتراكه‌كه‌ش ئه‌م فیلمه‌ دیكۆمێنته‌ریت ده‌ست ده‌كه‌وێت…

به‌ هیوای سودێكی زۆر…

29 تشرینی دووه‌م، 2011
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1178