ئەپڵ
3, ئایار 2013
ته‌کنه‌لۆژیای Cloud له داهاتوودا کارەساتی لێ دروست دەبێـت.

Steve Wozniak که به‌رهه‌م هێنه‌ری چه‌ندین به‌رنامه و داهێنانی نایابه له بواری ته‌کنه‌لۆژیا ، خۆی و Steve Jobs که کۆمپانیای ئه‌پڵیان دامه‌زراند. چه‌ند روژێک له‌مه‌و پێش که له به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیونی ئاماده‌بوو به بێ هیچ ترس و دو دڵی یه‌ک رایگه‌یاند که ته‌لنه‌لۆژیای Cloud فیتنه‌یه‌کی گه‌وره‌یه و له داهاتوودا زهره و زیانێکی یه‌کجار ز ۆر به زانیاریه تایبه‌تیه‌کانی خه‌لک ده‌گه‌ینێت له سه‌رانسه‌ری جیهان. وه هۆکاره‌که‌یشی به‌م شێوه‌یه رون کرده‌وه : ” کاتێک که ئێوه زانیاریه‌کانتان له ئینتەرنێت هه‌لده‌گرن ئیتر هیچ ده‌سه‌لاتان له‌سه‌ری نامێنێت ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌ستی هه‌موو که‌سێک بگات به زانیاریه‌کانتان . کاتێک که ئێوه زانیاریه‌کانتان له ئینتەرنێت داده‌نێن ده‌بێت ئه‌وه به ته‌واوی له یاد بکه‌ن که ته‌نها ئێوه ده‌توانن ده‌ستان بگات به‌و زانیاریانه. من به‌راستی نیگه‌رانی ئه‌و زانیاریانه‌م که بارده‌کرێن بو ناو سێرڤه‌ره‌کانی Cloud” .
بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که نازانن ته‌کنه‌لوژیای Cloud واته (هه‌ور) چیه ده‌بێت بلێم که ئه‌م تهکنهلوژیه له لایه‌ن Steve Jobs داهێنرا که به به‌کارهێنانی ئه‌م ته‌کنه‌لۆژیایه ئێوه ده‌توانن ته‌واوی زانیاریه‌کانتان بار بکه‌ن بو ناو سێرڤه‌ره‌کانی Cloud ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه که به به‌کارهێنانی هەژمارەکەت ده‌توانیت له هه‌ر ئامێرێکی ئه‌پل زانیاریه‌کانت به‌ده‌ست بهێنیته‌وه وه هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر زانیاریه‌کانت ون بوون یان له‌ده‌ستت چون ئه‌وا ده‌توانیت بیان گه‌رێنیته‌وه.
مه‌به‌ستی Steve Wozniak له‌م راگه‌یاندنه دا چییه ؟ بێگومان گه‌وره‌ترین و ترسناکترین کارەسات له‌و کاته‌وه ده‌ست پێده‌کات کە ههکهرزهکان ده‌ست بکه‌ن به هێرشکردنه سه‌ر سێرڤه‌ره‌کانی ته‌کنه‌لۆژیای Cloud که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ده‌ستیان بگات به هه‌موو ئه‌و زانیارییه تایبه‌تیانه‌ی خه‌لک که بارکراون بۆ ناو سێرڤه‌ره‌کانی Cloud .
جێگای باسە کە له چه‌ند روژه‌ی رابردوو دا له لایه‌ن ههکهرزهکانهوه هێرش کراوه‌ته سه‌ر خزمه‌ت گوزاری iCloudی کۆمپانیای ئەپڵ.