10
ئینتەرنێت 9, ئایار 2013

|ڕێنمایی ڕۆژ| چۆنییەتى خۆپاراستن لە ڤیدیۆ بەد ڕەووشتەکان لە یوتیوب‎.

Postpictipoftheday!

السلام علیکم ورحمەالله، ئێمەى بەکارهێنەرانى ئینتەرنێت ڕۆژانە لەوەیە چەندەها جار سەیرى چەند ماڵپەڕێکى کۆمەڵایەتى بکەین بە پێى کات، یەکێک لەو ماڵپەڕە کۆمەڵایەتیانە یوتیوبە کە هەموو کۆمەڵگەیەک بەکارى دەهێنێت لەهەموو جیهان ئیسلامى و جگە لە ئیسلامى ،و لەگەڵ سەیر کردنى هەر ڤیدیۆیەک چەند ڤیدیۆیەکى هاوشێوەت دەداتێ، هەندێ جار ڤیدیۆیەکى نەشیاو کە بەگوێرەی یوتیوب بێت ڤیدیۆیەکی پەیوەندی دارە و زۆرێک لە ئێمە ئەوشتەمان بینیوە، بۆئەوەى دوور بین لەو ڤیدیۆ بەد ڕەووشت و وروژێنەرانە کە دوورن لە ئاکارى ئیسلامی و مرۆڤایەتى کە ئەمەش  %١٠٠ نییە بە ڵکو بەشێوەیەکى هەڕەمەکى زۆرێک یان کەمترى ئەم فیدیۆیانە لادەبات خۆکارانە ئەم چەند هەنگاوە بنێ:-
سەرەتا دەچینە سەر ڤیدیۆیەک یاخود پەڕەى سەرەکى یوتیوب، لەوێشەوە بڕۆ خوارى خوارەوە وەک ئەم وێنەیە دەبینى (وێنەى ١)
1
پاشان لەچەند بەشێک پێک هاتووە، تۆ کلیک لەسەر (Safety) بکە ، وەکو لە وێنەى ٢ دا دیارە:
 ٢
پاشان بەشێکت بۆدەکاتەوە خۆى لەسەر Offـە تۆ بیگۆڕە بۆ On و پاشان کلیک لەسەر Save بکە بۆ تەواو کردنى کارەکەت. بەم شێوەیە کۆتاى هات!
بۆچونی تۆ