بابەتی گرینگ

|وانەی یەکەم| بەرنامەسازی بەزمانی ڤیژوەڵ بەیسك دۆت نێت بە بەكارهێنانی ڤیژوەڵ ستۆدیۆی 2012

PostpicVB2012!

وانەی یەكەم: سەیركردنێكی گشتی
Overview
ڤیژوەڵ بەیسك دۆت نێت سادەیە، نوێیە، زمانی بەرنامە سازی كۆمپیوتەری تەنی ئاراستەكراوە Object Oriented  بەرهەم هێنراوە و دروستكراوە لەلایەن كۆمپانیای مایكرۆسۆفتەوە و، لەگەڵ مایكرۆسۆت دۆت نێت فرەیمۆرك كاردەكات و، یەكێكە لە زمانە زۆر باو و بڵاوەكانی ناو بەرنامەسازان و بەكارهێنەران و زۆربەی زۆری كارەكانی بوواری بەرنامە سازی پێدەكرێت و، بەردەوامیش لە گەشەپێدان و، نوێكردنەوە و، گۆرانكاری دایە و، تابێت كارئاسانی زیاتری تیادەكرێت بۆ بەرنامەسازان و، پسپۆرانی بووارەكە.
وەكو هەموو ئەوانی تر، واتە زمانەكانی دۆت نێت، زمانی بەرنامە سازی ڤیژوەڵ بەیسك دۆت نێت بەتەواوی پاڵپشتی چەمك و بیرۆكەی تەنی ئاراستەكراو Object-Oriented Concept  دەكات و، قبووڵی دەكات.

– ئەم وانانە
ئەم زنجیرە وانەیە تایبەتە بە فیربوونی بەرنامە سازی بەزمانی ڤیژوەڵ بەیسك دۆت نێت بە بەكارهێنانی مایكرۆسۆفت ڤیژوەڵ ستۆدیۆ و، تیایدا گرنگی دراوە بەهەردوو بەشی نەزەری و، كرداری و، بە شێوەیەكی ورد و پێویست روونكراوەتەوە، و هەموو زاراوە زانستییە پێویستەكانیش لە تەنیشت زاراوە كوردییەكەدا دەنووسین بۆ تێگەیشتنی زیاتر و، فیربوونی زیاتر.

– نەوەكانی ڤیژوەڵ بەیسك
VB Versions
كورتە مێژووی نەوەكانی ڤیژوەڵ بەیسك دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 1991ز، كاتێك نەوەی یەكەمی ڤیژوەڵ بەیسك ناسێنرا، كە ناوەرۆكەكەی لەسەر بنەمای زمانی بەیسكی كۆنبوو BASIC Language ، ئەمیش (بەیسكی كۆن) زمانێكی بەرنامەسازی بڵاوبوو لە ساڵی 1980وە، هەرچی ڤیژوەڵ بەیسك دۆت نێتیشە، پەرەپێدراوی ڤیژوەڵ بەیسكە و، لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، بەڵام هەر كۆدێك بە نەوە كۆنەكان بنووسرێت، ئەوا بەنەوە نوێیەكە جێبەجێنابێت . لێرەدا بەكورتی مێژووی نەوەكان تۆماردەكەین:
•    ڤیژوەڵ بەیسكی نەوەی یەكەم لە ساڵی 1991 بڵاوكرایەوە.
•    ڤیژوەڵ بەیسكی نەوەی دووەم لە ساڵی 1992 بڵاوكرایەوە.
•    نەوەی سێهەمی ڤیژوەڵ بەیسك لە ساڵی 1993 بڵاوكرایەوە، كە نەوەیەكی تارادەیەك پێشكەوتوو بوو.
•    نەوەی چوارەمی ڤیژوەڵ بەیسك لە ساڵی 1995 بڵاوكرایەوە. یەكەم نەوەبوو كە بەرنامەی ویندۆزی 16 بتی و 32 بتی پێدروست بكرێت.
•    نەوەی پێنجەمی ڤیژوەڵ بەیسك لە ساڵی 1997 بڵاوكرایەوە.
•    نەوەی شەشەم لە ساڵی 1998 بڵاوكرایەوە.
لە نەوەی حەوتەمەوە ڤیژوەڵ بەیسك پەرەی پێدەدرێت و دەگۆردرێت بۆ ڤیژوەڵ بەیسك دۆت نێت كە لەگەڵ دۆتنێت فرەیم ۆرك كاردەكات و، زیاتر بەرەو پێشبراوە و، دیزاینكراوە بۆ دروست كردنی جێبەجێكردن و بەرنامەكانی دۆت نێت ، ویندۆز، بەرنامەكانی وێب، خزمەتگوزارییەكانی وێب.
ڤیژوەڵ بەیسك دۆت نێتی 2003 لە ئەپریلی 2003دا، بڵاوكرایەوە كە بەتەواوی بەرنامە سازی بنچینەی تەنە Object – Based Programming  و،  بەتەواوی لەگەڵ  فریمۆركی دۆت نێت یەكی پێگیراو. ئەم بڵاوكراوەیەیان یەكەم نەوەیە لە مێژووی ڤیژوەڵ بەیسك دا، بۆ دابینكردنی ئامرازەكانی بەرنامە سازی بۆ كۆمپیوتەری كەسی و ئامێرە مۆبایلییەكانی تر.
لە ساڵی 2005دا، مایكرۆسۆفت ڤیژوەڵ ستۆدیۆ ی2005، بەرهەم هێنا كە نەوەی هەشتەمی ڤیژوەڵ بەیسك و دۆتنێت فرەیمۆركی 2 لە خۆدەگرێت .
لە ساڵی 2008 یشدا، مایكرۆسۆفت بەرنامەی مایكرۆسۆفت ڤیژوەڵ ستۆدیۆی 2008 ی بڵاوكردەوە كە كە نەوەی نۆهەمی ڤیژوەڵ بەیسك و نۆتنێت فریمۆركی 3.5 لە خۆدەگرێت، كە زۆر پێشكەوتووە و، ڤیژوەڵ بەیسكی 2008 بەوە ناسراوە كە زۆر پێشكەوتووە و سیفەت و تایبەتمەندی نوێ‌ لە خۆ دەگرێت .
لە ساڵی 2010دا، نەوەی دەهەمی ڤیژوەڵ بەیسك لەگەڵ مایكرۆسۆفت ڤیژوەڵ ستۆدیۆی 2010 دا، بڵاوكرایەوە، كە هاوكات دۆت فرەیمۆركی 4.0یش لە خۆدەگرێت.
لە ئێستاشدا، مایكرۆسۆفت ڤیژوەڵ ستۆدیۆی 2012 بڵاوكراوەتەوە، كە پاڵشتی ڤیژوەڵ بەیسك و، ڤیژوەڵ سی ++ و، ڤیژوەڵ سی شارپ دەكات و، دەیانگرێتەوە.

هۆیەكانی زۆربەكارهێنان و باوبوونی ڤیژوەڵ بەیسك دۆت نێت
1.    نوێیە.
2.    بۆ زۆر مەبەست بەكاردێت.
3.    زمانی تەنی ئاراستەكراوە Object – Oriented Language .
4.    فیربوونی ئاسانە.
5.    ئاراستەكراوی بەشی پێكهێنەر Component Oriented  و زمانێكی رێكخراوە Structured Language .
6.    بەرنامەی چوستی بەرز و خێرای پێدروست دەكرێت.
7.    لە سەر پلاتفۆرمی جۆراوجۆر جێبەجێدەبێت.
8.    بەشێكی دۆت نێت فرەیمۆركە.

بەهێزترین رووخسار و تایبەتمەندییەكانی ڤی بی دۆت نێت
1.    مەرجەكانی بوولییەن.
2.    كۆكردنەوەی بەشە زیادە و ناپێویستەكان بەشێوەیەكی خۆكار .
3.    بەكارهێنانی ئاسانە.
4.    وەرگێران و راڤەیی مەرجدار.
5.    ئیندێكسەكان.

9 ئایار، 2013