ئەندرۆید
10, ئایار 2013
بە وایەرلێس بە SoftwareDataCable بوخچە و فایل له نێوان کومپیوته‌ر و موبایلە ئەندرۆیدەکان بگوازەرەوە!
سڵاو خۆشەویستانم، ئه‌مڕوش پێم خوش بوو به‌رنامه‌یه‌کی نایابی ئه‌ندرۆیدیتان پێ بناسێنم که به‌رنامه‌یه‌کی زور سه‌رکه‌وتووە بۆ گواستنه‌وه‌ی بوخچە و فایل و پەڕگە له نێوان کۆمپیوته‌ر و موبایل له رێگه‌ی وایه‌ر لێسه‌وه (وای فای). به به‌کارهێنانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه رزگارت ده‌بێت له به‌کارهێنانی کێبل بۆ گواستنه‌وه‌ی فایل و فۆلده‌ر بو ناو مێموری موبایله‌که‌ت . به‌کارهێنانی به‌رنامه‌که زۆر ئاسانه له خواره‌وه بۆتان باس له چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی ده‌که‌م.
پێویستیه‌کانی به‌رنامه‌که :
1. پێویسته موبایله‌که وای فای (وایه‌ر لێس) ی هه‌بێت که هه‌موو مۆبایله ئه‌ندرویده‌کان وای فای یان هه‌یه.
2. پێوسیته کۆمپیوته‌ره‌که‌ت وای فای (وایه‌ر لێس) هه‌بێت و چالاک بێت.
3. پێویسته کۆمپیوته‌ره‌که‌ت هێڵی ئینتەرنێتی له‌سه‌ر بێت.
سه‌ره‌تا به‌رنامه‌که دابگره له خواره‌وه
داگرتن له Google Play
داگرتن له Mediafire
http://www.mediafire.com/?brqlst6s6r6w3jh
پاش ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌که‌ت دابه‌زانده سه‌ر موبایله‌که‌ت بیکه‌ره‌وه و وا فای موبایله‌که‌ت چالاک بکه و پاشان له خواره‌وه په‌نجه بنێ به‌سه‌ر STAR SERVICE
پاش ئه‌م کرداره به‌رنامه‌که ئای پیه‌کەت ده‌داتێ که به پێشگری ftp ده‌ستی پێکردووه که جورێکه له پروتوکول که به‌کاردێت بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیاری:
پاشان له‌سه‌ر Desktop ه‌وه Computer بکه‌ره‌وه له خانه‌ی سه‌ره‌وه که له وێنه‌که‌دا ئاماژه‌م پێداوه ئه‌و ئای پیه بێ ده‌ستکاری داخل بکه که به‌رنامه‌که پێشانی داوه پاشان Enter بکه وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه:
به‌م شێوه‌یه هه‌ردوو مێموری ناوەوە و ده‌ره‌کی موبایله‌که‌ت دێته به‌ر ده‌ستت ده‌توانیت داتا و زایاریه‌کانت ئاڵوگۆر بکه‌یت به بێ به‌کارهێنانی هیچ به‌رنامه‌یه‌ک له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت و به کارهێنانی کێبل بۆ موبایله‌که‌ت:
[box type=”info” align=”aligncenter” ]تێبینی: ١- sdcard0 مێموری ناوەوەی موبایله‌که‌ته ٢- ExtSdCard مێموری ده‌ره‌کی موبایله‌که‌ته [/box]
هیوادارم سودی بۆتان هەبێت!