بابەتی گرینگ
15, ئایار 2013
|کورتە هەواڵ| لەمەودوا لە Outlook.com ـەوە لەگەڵ هاوڕێیانی Google Talk چات بکە.

دوێنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت تایبەتمەندێکی تری بۆ Outlook.com زیادکرد کە تێیدا بەکارهێنەران دەتوانن لەگەڵ هاوڕێیانی Google Talkی خزمەتگووزاری چاتی گووگڵ گفتوگۆ و چات بکەن. هۆ لە پشتی زیادکردنی ئەم تایبەتمەندییە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە مایکرۆسۆفتیش دەیەویـ لە بوارەکەدا ململانێ بکات و ڕێژەی زۆری بەکارهێنەر بۆخۆی ڕابکێشێت. شایەنی باسە بۆ زیادکردنی ئەم تایبەتمەندییە هیچ گرێبەستێک لەنێوان کۆمپانیای گووگڵ و مایکرۆسۆفت دا نەکراوە و تەنها APIی گووگڵی بەکارهێناوە کە گووگڵ خۆی بڵاوی کردووەتەوە.
سەرچاوە Aitnews