ئەندرۆید
19, ئایار 2013
فەیسبووک هەریەک لە ئەپەکانی خۆی (Facebook, Pages, Messanger) بۆ ئەندرۆید نوێکردەوە.

لە ١٦ و ١٧ی ئەم مانگە فەیسبووک هەر یەک لە ئەپەکانی خۆی (Facebook, Pages, Messanger) بۆ سیستەمی ئەندرۆید نوێکردەوە و کۆمەڵێک نوێکاری و چاکسازی تیایاندا ئەنجامداون. دیارە لە ئەپی فەرمی Facebook سێ گۆڕانکاری کراون و ئێستا دەتوانیت لەکاتی پەیام ناردن Stickerـەکان بنێریت و شێوەیەکی تر بە پەیامەکانت بدەیت. لەمەودوا هەرە لەئەپەکەوە کۆمێنتی نەویستراو دەتوانیت بسڕیتەوە و ئەمەو زیادکردنی چەند شتێک بۆ پەڕەکان.
سەبارەت بە ئەپی Messenger کە تایبەتە بە ناردنی پەیام و چاتکردن لەگەڵ هاوڕێیانت، فەیسبووک چەند چاکسازییەکی ئەنجام داوە و لە ئەپی Facebook Pages Manager دا فەیسووک تایبەتمەندی دروستکردنی ئەلبووم و سڕینەوەی کۆمێنت و بانکردنی نوسەری کۆمێنت لە پەڕەکەت و زیادکردنی Bookmarks بۆ بینینی هەموو بڵاوکراوە و پەیام و تایبەتمەندیەکانی پەڕەکەت ئەمە و زیادکردنی تایبەتمەندی هەڵگرتنی کۆپی پێشوەختەی بابەتەکەت واتە پێش بڵاوکردنەوەی دەتوانیت کۆپیەک بگریت دواتر بلاوی بکەیتەوە واتە هەڵگرتنی ڕەش نووس.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!