بابەتی گرینگ 19, ئایار 2013

دوای ٢٠ ساڵ لە ڕفاندنی بەهۆی گووگڵ ماپس گەڕایەوە ماڵەوە.

kkidnapped

بەگوێرەی ڕاپۆتەکان کەسێکی خەڵکی Sichuanی چین لەدوای ٢٣ ساڵ لە ڕفاندنی لەگەڵ خێزانەکەی بەیەکترشادبوونەوە و گەڕایەوە ماڵەوە. ڕێگای دۆزینەوەکەی بۆ خزمەتگوزاری گووگڵ ماپس دەگەرێتەوە و کەواتە سوپاس بۆ گووگڵ. شایەنی گوتنە پێگەی هەواڵی Fujian ناسراو بە Nhaidu دەلێت Luo Gong کاتێک تەمەن ٥ ساڵان دەبێت لەڕێگەی ڕۆیشتنی بۆ باخچەی ساوایان دەڕفێندرێت و دەبرێتە ناوچەیەکی باشوری خۆرهەڵاتی Fujian کە ١٠٠٠ میل لە شوێنەکەی خۆیانەوە دوردەبێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی South China Morning Post هاتووە کە Luo Gong ناوی شارەکەی نەزانیوە و تاکە شت بیری هاتبێت بریتی بووە لە دوو پرد. لە کۆتایدا ماڵپەڕێک دەدۆزێتەوە کە تایبەتە بە بەیەکتر شادکردنەوەی منداڵی ونبوو بە خێزانەکانیان و لەوێ تەواوی نەخشەی ئەو شوێنە بڵاودەکاتەوە کە لێی گەورە بووە و هەر لەوێوە Luo دەزانێـت کە خێزانێک لە شاری Guangan ٢٣ ساڵ لەمەوبەر منداڵێکیان ون کردووە.  و بەهۆی گووگڵ ماپەوە هەوڵ دەدات دوو پردەکە دەدۆزێتەوە و بەم شێوەیە بەماڵەوە دەگاتەوە.

ئەوەی ماوە بیڵێن ئەوەیە ئایا دەبێت خێزانی Luo ڕووبەڕووی لێکۆڵینەوەی یاسایی ببنەوە بەهۆی ونبوون و ڕفاندنیەوە؟ بەڵام هەرچۆنێک بێت ئەم ژیانە ناخۆش و کەساسییەی تێیدا بووە کۆتای هاتوو و ئێستا لەناو خێزانەکەیتی.

سەرچاوە OneHas + TheVerge

تاگەکان گووگڵ
بۆچونی تۆ