10
بابەتی گرینگ 19, ئایار 2013 1 بۆچوون

زنجیرەی شیکردنەوەی لیستە سەرەکییەکانی مایکرۆسۆفت وێرد ٢٠١٣ (لیستی Page Layout)

Postpictherteen

بەشەکانی لیستی Page Layout بەم شێوەیە ڕیزکراون:

١- Margins واتە  بەشە بەتاڵایی سەر و خوار و لاتەنیشتەکانی پەڕە، ئەمەیان بۆ ڕوبەرى نووسین بەکاردێن، لەکاتێک دا تۆ نوسینێکت هەیە دەتەوێت سنورێک بۆ کۆتایى دێڕەکان دابنێیت لە یەک شوێن کۆتایان بێت و ڕێک بێت ئەوا بەکلیک کردن لەسەر دووگمەى ناوبراو ئەوا چەند جۆڕێک لەسنور دانانى تێدایە بۆ ئەوە تۆ سودى لێوەرگریت و شێوازى نووسینەکەت سەرنجڕاکێش تر بێت.
٢- Orientation ئەم دووگمەیە پێویستەو بەکلیک کردنى تەنها دوو هەڵبژاردەى داوە یەکەمیان کە Portrait پێت دەڵێت کەپەڕەکە ئاسۆیی دادەنێیت بەکلیک کردنى ئەوا بۆتى جێبەجێ دەکات، وە هەڵبژاردەى دووەم کە Landscape  پێت دەڵێت کە پەڕەکە وەردەگێڕیتە سەر تەنیشت بەکلیک کردنى ئەوا بۆتى جێبەجێ دەکات.
٣- Size بەکلیک کردن لەسەر Size ئەوا چەند هەڵبژاردەیەکت دەداتێ کە لەو چەند هەڵبژاردانە دا چەند قەبارەیەکى تێدایە ئەمە پەیوەندى بە پەڕەکەوە هەیە، وە ئەو کاتە پێویستە کە دەمانەوێت پەڕەیەک درووست بکەین بەقەبارەیەکى بچووک، وە لە کۆتایی هەڵبژاردەکان نووسراوە More paper Sizes  پێتى دەڵێت کە دەتوانى قەبارەیەک بۆخۆت درووست بکەیت ، وەهەروەها ئەگەر کلیک مان لە دووگمەکە کرد ئەوا پەنجەرەیەک دەبێتەوە، کەتیایدا دەتوانیت ئەو قەبارەیەی کەدەتەوێت دیارى بکەیت لەناو بۆشایەکەدا.
٤-  columns واتە ستوون بەکلیک لە سەر کردنى ئەوا چەند هەڵبژاردەیەکت دەداتێ کە دەتوانیت پەڕەکە دابشە بکەیت بۆ چەند ستونێک،  وەکو پەرتووکە شیعرییەکان کە چۆن نوسینەکانى دابەش بوونە بەسەر چەند ستوونێک.
p1

٥- breaks واتە پارچە کردن، ئەمە چەند جۆرە بڕینێکى تێدایە بەکلیک کردنى چەند جۆر بڕینێکى تێدایە بۆنموونە:ـ دەتوانى لە ڕێگەى ئەم دووگمەوە پەڕێکى تر زیاد بکەییت یان پەڕەکە بکەیت بە دووبەشەوە یان پەڕەکە بکەیتە بەش بەش واتە Section … هتد .
٦- Line numbers بەهۆی ئەم فرمانەوە دەتوانیت لە Marigin هێڵەکانت دیاری بکەیت و هەرکاتێک ویشتت بۆی بگەڕێیتەوە.
٧- واتە لێکدانى دوو وشە بەتەقەڵ  تەقەڵ بە مانایەکی تر کاتێک وشەیەکی درێژ ئینگلیزی لە دێری یەکەم تەواونابێت بێ ئەوەی وشەکە بێتە خوارەوە بەشەکەی تر بە Hyphen واتە هێڵێکی چکۆڵە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
خاڵەکانی ٨ بۆ ١١ دەست دەگرن بە ڕێک خستنی پارچە دەق لەڕووی زیادکردن و کەمکردنی بۆشایی پاش و پێشی ئەم دەقە و هەرەوەها سەرو و خواری دەقەکە.

بۆچوونەکان
  • نەریمان

    سلاو بەرێز ئایا ئەم ئۆفیسە کێشەى فۆنتى ئەلى نییە یان فۆنتى کوردى بەهیواى وەلام سوباست دەکەم

بۆچونی تۆ